لە یەکەم رۆژی کردنەوەی ئاسمانی عێراقەوە زیاتر لە ٣٠٠ فڕۆکە گەشتییان ئەنجامداوە
سەرۆکی ئەمریکا لە ناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی راگەیاند کە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج و دەشڵێت، تاران بەم نزیکانە ناتوانێت دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكاتەوە و دامەزراوەی ئەتۆمی نهێنی لە ئێران بوونی نییە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکاندا لە ئاسمانی عێراق، فڕۆکەخانەکانی عێراق وردە وردە گەشتەکانیان ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، هاتووچۆکردنیان زۆر چالاکە لە ئێستادا و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی تردا زیاتر چالاک بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر تاران وەڵامی هێرشەکانی تەلئەبیبی نەدایەتەوە، ناوچەكە رووبەڕووی جەنگی گشتگیری كۆنتڕۆڵ نەكراو دەبووەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وردبینیكردنی زانیارییهكانی کاندیدەکان و ئاستی شایستهییان دوای ئهوهی دهگاته ناوهندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنهكه ١٥ رۆژی پێویسته و وتیشی، وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ماوەبەسەرچووش لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكانی تر سهرپهرشتیی پڕۆسهی وردبینییهكه دهكات.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تیمی ژێرئاو کەوتنی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات، دواتر تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی خەبات دەربهێننەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکان گەرما لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە شاراوەکان کە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، نزیکەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەرنەگرتووە، زیاتر لە ٣٧ هەزار خانەنشین شەش مانگە یەک مووچەیەیان پێ نەدراوە، دۆخی مووچەخۆران زۆر خراپە و پارتی و یەکێتی لە دزینی داهاتی ناوخۆ و نەوت و گومرگەکان بەردەوامن بەبێ ئەوەی هەست بە بەپرسیارێتی بکەن و ئەو داهاتە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەشبکەن.
لیژنەی باڵای تەکنیکی ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، سێیەمین ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ ـ ٢٠٣٠ پەسەندکرد، کە پلانەکە هەرێمی کوردستانیش دەگریتەوە.
تیمی ژێر ئاو کەوتنی خەبات دەڵێت، تەرمی کەسێکیان لە ناو زێی گەورەدا دەرهێناوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە و مەترسی زۆری بۆ سروشت و ژینگە و ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجام داوە، میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، رێککەوتنەکە سەبارەت بە خێراکردنی ناردنی کانزا دەگمەنەکانە بۆ ئەمریکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک و دەستیپێکردووە و رسومات خراوەتە سەری.
زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە، کە یەکێک بووە لە مامۆستایانی زانکۆکە.
دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، ٨٠٪ی پڕۆژەی سیستەمی چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکانی تەواو بووە، دەشڵێت، پرۆژەکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قاچاخچێتی و بەرزکردنەوەی داهاتی وڵات.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیری خاوەنی کۆمپانیای ئەمەزۆن نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و بە یەکێک لە گرانترین هاوسەرگیرییەکانی جیهان دەناسرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و وتیشی، هەرکەسێک هەوڵی سەرپێچی و دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن بدات، سزا دەدرێت.
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک جوتیارێک کە تۆی پەتاتەی لە جۆری “Riviera” بەرهەم هێناوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییەوە نازناوی ئەفسانەی بەرهەمەکەی پێ درا.
بۆ ئەمرۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار و ٢٥٠ دینار.
بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕیاریدا ٥٠٠ ملیار دیناری دیکەش وەك شایستە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت.
لیژنهی ئاسایش و بهرگری له پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رێنمایی نوێ بۆ سزای توندی ئهو كهسانه ئاڕاستهی هێزه ئهمنیهكان دهكرێت كه له رێگهی تهقهمهنیهوه له روبار و دهریاچهكان راوە ماسی دهكهن.
شاندێکی تەکنیکی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و هەناردەی نەوت، لە هەرێمن و بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵاش بگەنە هەرێم.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم روو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار-خانەقین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە ناو جۆگە ئاوێکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی CNN، ئەگەری هەیە ئهمریكا نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار تەرخانبکات بۆ گۆڕینی پێگهی ئهتۆمی فۆردۆی ئێران بۆ بنکەیەکی ئەتۆمی مەدەنی.
هەستیاری بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری بە خۆراک دادەنرێت و منداڵان بە تایبەت منداڵی ساوا به زۆری تووش دەبن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ساڵێک بەرەبەرە نامێنێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ٣٠ دۆلار نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٤ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
دژی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ژمارەیەک چالاکوانی بەریتانیا گردبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ویستیان ئێران و گەلەكەی ناچاری تەسلیمبوون بكەن و نەیانتوانی"، وتیشی، زیانی بەرچاو به دامەزراوه ئەتۆمییەکانیان گەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بڵاویکردەوە، داخستنی سەرجەم پەیمانگا بێ مۆڵەتەکان و قەدەغەکردنی وانەبێژی تایبەت لە شارەكەدا بەردەوامە.