مەسرور بارزانی: چاوەڕوانى ئەنجومەنى دادوەرین چارەسەرى مووچە بکات
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، قەیرانى مووچە بەرەو کۆتایی دەڕوات و سوپاسى هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەکەم کە خۆڕاگربوون. دەشڵێت، هیوادارین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن و مووچە دابەش بکەین و ئەگەر نەگەینەرێککەوتن دابەشکردنى مووچەى هەرێم سەخت دەبێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، مانگی داهاتوو، گەشتەكانی عومرە لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.
لە شەڕی ١٢ رۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا، لە هەردوو وڵات نزیکەی ٦٣٩ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥ هەزار و ٥٧٢ کەسیش برینداربوون.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت، گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا دەستپیدەکاتەوە و دەشڵیت، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی چوون و هاتنەوەش دەستپێبکاتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری سێ چاوگەوە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل کاردەکەن و بە زمانی فارسی کە زمانی سەرەکی ئێرانە قسە دەکەن، لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان بە فەرماندە باڵاکانی ئێرانەوە کردووە و هۆشدارییان داوە لەوەی کە دەکرێنە ئامانج.
شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە زەیتانە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکەن.
٥٥ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانیی مووچەکانیاندان، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکومەت پلانێکی تۆکمەی بۆ دەستەبەرکردن و پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی داڕشتووە، ئەم پلانە گرێبەست و پڕۆژەی چاکسازی مۆدێرن لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەمای نوێترین تایبەتمەندی و سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢١ دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران بۆ هێرشە موشەكییەكەی بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر ئەنجامدا نرخی نەوت دابەزی و بە ٦٩ دۆلار ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پێشهاتێکی نوێدا دەڵێت، ئێستا وڵاتی چین دەتوانێت بەردەوامبێت لە کڕینی نەوتی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە کە بۆ چەندین نەوە بەردەوام دەبێت، کاتێک بەرنامە ئەتۆمییەکەیمان لەناوبردووە، وتیشی، ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات دووبارە لەناویدەبەنەوە.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا لەسبەینێوە دەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکرێت و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بکرێنەوە.
تەندروستی سۆران دهڵێت، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون له ناوهندى سۆران سێ نۆرینگه و تاقیگهیهكیان داخستووه، هۆكارهكهشیان بوونى دهرمانى قاچاغ و بێمۆڵهتى و كاركردنیان بووه پێچهوانهى رێنماییهكان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پەسەندکردنی خشتەی شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان و تێیدا خشتەی کۆتایی بۆ پێدانی دوو ترلیۆن دینار پەسەندکرا، لەو بڕەش نزیكەی ترلیۆن و نیوێكی بۆ پارێزگاکانە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە ١٠٤ و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥ دەوەستێت، هاوکات سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی چاکسازی تەکنیکی لە سیستەمەکاندا، هێڵی گەرمی لە کار دەکەوێت.
وەزارەتی بازرگانی ههرێم رێژه گهنمی وەرگیراو لە جوتیارانی هەرێمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، كۆى گشتی گەنمی وەرگیراو نزیكهى ١٤٨ ههزار تەنە.
سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاریی لە هەرێم دەڵێت، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان سەرجەم كۆمپانیاكانی گەشتیاری زەرەرمەندبوون و دەشڵێت، لە رۆژانی داهاتوو سەرجەم گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی.
چاوگێک بە ئێـن ئـاڕ تـی وت، لە دەربەندیخان هاوڵاتییەک بەهۆی پێوەدانی زەردەواڵەوە گیانیلەدەستدا.
تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە لایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەستگیرکران و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر کران، دواتر لەژێر فشاردا تیمەکەی ئێن ئاڕ تی ئازادکران.
سەرۆك كۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆ و دانووستان دەردەبڕێت و دەڵێت،"بەشداری راستەوخۆی ئەمریكا لە شەڕەکە ناچاری کردین هەڵوێستمان هەبێت".
دوای ئەوەی تیمێکی ئێن ئار تی لەلایەن هێزیکی یەکێتییەوە دەستگیرکران، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێم دەڵێت، پێویستە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکرێت و دەستبەجی هەردوو کارمەندەکە ئازاد بکرێن.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دوای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
لەكۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، ئەبو كاروان لەجێگهى کاوە مەحمود بەسكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردراو هیوا عومەر بەجێگری سكرتێر دیاریكرا.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو له رێگهی كۆمپانیای سۆمۆوه ١٠١ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار و ٩٢٥ بەرمیل نهوت فرۆشراوه و كۆی گشتی داهاتهكهی شهش ملیار و ٣٦١ ملیۆن و ٣٦٣ هەزار دۆلار بووه.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سروشتی سووتان.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی بەکرەجۆ سبەی چوار شەمە دەتوانن سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر رادارێک لە نزیک تاران و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، دوو تەقینەوە لە باکوری تارانی پایتەخت بیسترا.