هەولێر؛ تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ بە سوتاوی دۆزرایەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پرسی بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە چوارچێوەی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتە و دەشڵێت، بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتدەكەنەوە بۆ ئەو تۆمەتانەی تێیدایەتی و جەختیش لە هەماهەنگی بۆ هەناردەی نەوت دەكاتەوە.
لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ بە سووتاوی لەناو ماڵی دایکی دۆزرایەوە و کەسوکارەکەی گومان دەکەن کە کەسێک سووتاندبێتی و ئۆتۆمبێلەکەی دزی بێت.
کەشناسى هەرێم، بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە بارانێکى سەرتاسەرى، هەرێمى گرتووەتەوە و زۆرترین بڕیش لە ناحیەی دێرەلوکی سنووری دهۆک بووە و ١٢٨ ملم بارانی لێ باریوە.
حکومەتی عێراق مەرجەکانی هەرێمی بۆ رێگەدان بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە رەتکردەوە، پەرلەمانیش بانگهێشتی وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی کردووە، هاوپەیمانیەکەی مالیکیش داوای کردووە بە گفتوگۆ ناکۆکیەکان چارەسەربکەن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەبارانێکی کەم لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگهیاند، کیمیابارانی هەڵەبجە هەمیشە زامێکی قوڵە و "نابێت ئەم تاوانە، هەرگیز لە یاد و یادەوەریی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا بچێتەوە و پێویستە خەڵکی کوردستان، لە یادی نەچێت کە ئەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون، بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستانن".
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک پارێزگا کارا کردووەتەوە.
سەرۆکی یەکێتیی له ساڵیادی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه، رایگهیاند، "هیوادارم بۆ کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە، حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق زیاتر لە جاران خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن".
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بەبێ ئەوەی بە بۆری هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت، دەست بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەکات و دەشڵێت، ئەم بۆرییە کە توانای ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەیە، لە ئێستادا لە ژێر پشکنینی کۆتاییدایە.
٣٨ ساڵ بەر لە ئێستا؛ بۆنی سێو هەموو شاری هەڵەبجەی داگرت و لەبری ئەوەی بۆنی شیرینی ئەو میوەیە ئارامی بە دڵی دانیشتووانەکەیدا بهێنێت، تووشی ئازار و نەهامەتی کردن تاوەکو ئەوەی بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هەزار کەس و چەندان بریندار.
ئەمشەو بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە سێ کەس لە شاری هەولێر گیانیان لە دەست دا و هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن.
سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکەن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، چونکە قۆناغەکە هەستیارە و عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە.
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە و دروستبوونی مەترسیی لافاو لە سۆران ئاگاداری هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ بە گشتی رابگرن تاوەکو ئەو کاتەی دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە هەولێر و سلێمانی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین گرانکرا و نزیکەی ٥٠ دیناری چووەتەسەر و لەوبارەیەوە وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرچاوەکانی دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە و بەم هۆیە بەنزینخانەکانیش بە نرخی گرانتر سوتەمەنی بەدەست دەهێنن.
کەمێک پێش ئێستا بە چەند درۆنێک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی، چاوگێکیش رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر بارەگای یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رێگریکردنی هەرێم لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا لەلایەن حکومەتی عێراق کارێکی هەڵەیە و بە ئەگەری زۆر دەبێتە هۆکاری راگرتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە.
دوای ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی بەشێک لە نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەردوو وەزیری نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکان بانگهێشت بکات.
کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕی تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووە بە ١٢ ملیار دۆلار.
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ کەسوکاری زیندانییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا گۆڕانکاری لە کاتی سەردانیکردنی ئەم هەفتەیەدا کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستی بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە کرد کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە لە چەند وڵاتێکی دەرەوە گیریانخواردبوو و یەکەم کاروانیشیان بە سەلامەتی گەیشتنەوە ناوخۆی وڵات.
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکانی هەولێری لافاو دروستبووە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کردووە.
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ناوچەكەمان بووەتە رێڕەوی ئەو جەنگەی بەرپا بووە، بەوهۆیەوە بۆ بەهار و نەورۆز هیچ بۆنە و یادكردنەوەیەكی گشتی ناكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، بەغدا بابەتەکەی شێواندووە و دەیەوێت رای گشتی چەواشە بکات، ئەگەر نا هەرێم ئامادەیە بۆ گفتوگۆی کێشەکان.
تەندروستی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە ١٥ تەن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبران.
مهرجهعی باڵای ئاینی شیعهكان له عێراق رایگهیاند، پێشبینی دەكەن رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "هەرکاتێک هەرێمى کوردستان بە فەرمى داوامان لێ بکەن، ئەوا ئامادەن بەرهەمە نەوتییەکان و غازى ماڵانیان بۆ دابین بکەن".
جارێکی بۆنە ناخۆشەکەی کارگەکانی نزیک عەربەت خەڵکی شارەزوور و دەوروبەری هەراسان کردووە و ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێش دەڵێت، هەر کارگەیەک بەرپرس بێت لەو بۆنە ناخۆشە سزا دەدرێت و وتیشی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێباکە لە ژینگە و کەشوهەوای هاوڵاتیانی هەرێم.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری فەرمیی لەبارەی ژمارەی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و کەیسەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە پارێزگاکانی عێراق بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە و بەپێێ ئامارەکان مانگی شوباتی رابردوو زیاتر لە ٢٨ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، زیاتر لە شەش هەزار کەیسی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزایە بە پێنج هەزار و ٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٥ هەزار دینارە.
لە بارەی مووچەی مانگی سێوە بریکارێکی پێشووی دارایی عێراق دەڵێت، بڕیاردراوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار خەرجبکرێت و چاوگێکیش لە هەرێم وتی، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە ئامادەکارییان بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ.