ئیدارەی ترەمپ خەرجی بەرگری وڵاتەکەی زیاد دەکات
بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی وڵاتی چیلی و ئەرجەنتینی هەژاند و دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە هۆشداریان دا لە مەترسی دروستبوونیشەپۆلی تسۆنامی.
دواى هەڵبژاردنەوەى سەرۆک وەزیرانى کەنەدا، بڕیارە رۆژى سێ شەممە بچێتە ئەمریکا و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و گرنگترین تەوەرى سەردانەکەشى ئابووریی و بەدیاریکراویی بازرگانییە.
وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیووە بە بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشحانەی شار.
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکانی ساڵی داهاتووی بە بڕی ١٦٣ ملیار دۆلار کرد، کە زیاتر لە پێنج لەسەر سێی خەرجییە ناسەربازییەکان لەناو دەبات.
دوای ئەوەی یەكەم حاڵەتی توشوبون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا، تەندروستی شارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە نەخۆشییەکە کاتێکی نادیار تاکە کوشتارگەی شارەکەی داخست.
ڕاپۆرتێک ئامۆژگاری گەشتیاران دەکات ئەگەر بتوانن خۆیان لەم فڕۆکەخانەیە بەدوور بگرن، چونکە بەهۆی یەکتربڕینی هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ڕێڕەوی فڕینی سەرەکییەوە، یەکێکە لە فڕۆکەخانە نامۆکانی جیهان.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی عێراقی راگەیاند و رۆژی ٨ی ئایاری وەک وادەی یەکەم گەشت دیاری کرد.
راوێژکارێکى سودانى: حکومەتى عێراق رێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنى کارەبا، دواى ئەوەى بەهۆى سزاکانى ئەمریکاوە هاوردەکردنى غازى لە ئێرانەوە راگرت.
دوای ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکە چەند رێنماییەکی بۆ کاتی ئاژەڵ سەربڕین بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا راگەیەندراوێکى لەسەر هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ نزیک لە کۆشکى کۆمارى بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشهاتێکى مەترسیدارە و ئاسایشى ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
یەکێتی ئەوروپا بە بڕی زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا سەپاند، بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و گواستنەوەی زانیاری بەکارهێنەرانی ئەوروپی بۆ چین.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندیی بێبەرامبەر و سیمکارتی ئینتەرنێت پێشکەش بە حاجییان دەکرێت کە پێنج گێگابایت ئینتەرنێت و ١٢٠ خولەک پەیوەندی لەخۆدەگرێت.
وهزارهتی بازرگانی چین دووپاتیكردهوه كه ئهمریكا پێویستە ئهو باجانهی بهسهر وڵاتەکەیاندا سهپاندوویهتی ههڵبووهشێنێتهوه ئهگهر بهڕاستی دڵسۆز بێت له خواستی دانوستاندن لهگهڵ چین.
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی نەوت و گاز و وزە.
بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، ئاسایشی عێراق و تەندروستی بەغدا دەستیان بەسەر ١٢٠ تەن شیر و دوو تەن پاككەرەوەی خراپبوودا گرتووە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێکردنی حاجیانی هەرێم تەواوکردووە و کاروانی حاجیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێدەکەون. هاوکات، ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق داویەتی بۆ پێدانی دۆلار بە حاجیان بە نرخی فەرمی، حاجیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، تۆماركردنی یهكهم حاڵهتی تای خوێنبهربوونی راگهیاند كه هاوڵاتییهكی خەڵکی شاری (كۆیه)یه و تهمهنی ٤٢ ساڵه.
تەندروستی بەسرە رایگەیاند: زیاتر لە ٣٦٠ حاڵەتی ههناسهتهنگی تۆمارکراوە لە ئەنجامی ئەو شهپۆله خۆڵبارینەی رووی له ناوچهكه كرد و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە پارێزگاکەی گرتەوە،
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزمبووەوە و هاوکات ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی ٥٠ دینار دابەزیوە.
پۆلیسی زاخۆ رایگهیاند، ئهمڕۆ دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک لە زاخۆ کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
هاتووچۆی عێراق رایگهیاند، پرۆژهی كامێرای خێرایی لهسهر رێگاكانی دهرهوه كهوتووەته بواری جێبهجێكردنهوه و زۆرترین خێرایی رێگهپێدراویش بۆ ئۆتۆمبێل ١٢٠ كیلۆمهتره لهكاتژمێرێكدا.
چاوگێکی ئهمنی له پارێزگای كهركوك رایگهیاند، دوای ئهوهی دوێنێ پێنجشهممه، كهسوكارهكهی هێزه ئهمنیهكانیان له ونبوونی هاوڵاتییهك ئاگاداركردهوه، ئهمڕۆ له یهكێك لهگهڕهكهكانی شاری كهركوك، تهرمی ئهو هاوڵاتییه بهكوژراوی دۆزرایهوه. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوەیە.
شوانێک لە گوندێکی دەڤەری ئاکرێ دوای ١٦ ساڵ دابڕان لە خوێندن دووبارە بە رێگای دەرەکی توانی خوێندنەکەی تەواوبکات و ببێتە یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژی ئاکرێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی دەوڵەتی سوریا دەکات بەبێ لە چاوگرتنی شێوازی گۆڕینی دەسەڵات، بەژداریکردنیشی لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا گرنگە بۆ روونکردنەوەی دیدگای سوریای نوێ.
وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەڵێت، ئەگەر رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکان بکرێت، ئەوا ئێران پابەند دەبێت بە رێگەدان بە شارەزایانی ئەمریکا کە بچنە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تارانەوە.
شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و کەشناسی عێراق دەڵێت، شەپۆلەکە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سووپای وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا لە دیمەشق، وەک وەڵامێک لە پێناو پاراستنی درووزەکان لە سوریا.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم حاڵەتەش لە رووی تەندروستییەوە چەندین زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون وەک تەنگەنەفەسی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٢٥ دۆلار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٥٦ مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.