بەشێکی خانەنشینان پێنج مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن
وتەبێژى حکومەتى ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ لە داهاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرن، وتیشی بۆ رادەستکردنی نەوتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ دەکەن.
دوای نزیکەی ٨٠ رۆژ لە دواکەوتنی مووچە، زیاتر لە پێنج هەزار مووچەخۆر کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون، تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و بڕیارە لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی ئایار، پێنج مووچە بەسەر یەکەوە وەربگرن.
وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵەی دادگەری بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی لە هەولێر بە بەشداری ٩٠٠ ئەندام بەڕێوەدەچێت و دوو پڕۆسەی هەڵبژاردنیش ئەنجامدەدرێت.
توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ڤیتامین B6 یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسیان لە دۆخی غەززە و دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و قۆناغی دوای شەڕ کردووە.
بۆ جاری یەکەم و لە یاریگاى شەعب لە بەغدا و بە ئامادەبوونى هەزاران هاندەر، دێربى بادینان بەڕێوەچوو و یانەى دهۆک بووە پاڵەوانى جامى عێراق.
ڤیدیۆی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک و کارمەندەکەی بەیەکەوە لە شاشەی تایبەتی کۆنسێرتی گروپێکی میوزیکیدا میدیا جیهانییەکانی تەنیوە.
ئاگرێکی گەورە لە کوێستانەکانی سەکران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ٤٩ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە و کاردەکەن.
میشێل پلاتینی فەرەنسی، کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت، لە ماڵەکەی خۆیدا لە فەرەنسا ٢٠ نازناو و مەدالیای لێدزراوە و پۆلیسی مارسیلیاش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆتایی هاتنی كاری ئەو لیژنەیەی راگەیاند كە پێكهێنرابوو بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنەنانەی تێوەگلاون لەهێرشكردنە سەر پێگەی رادارەكانی تایبەت بەهێزە چەكدارەكانی عیراق.
دێربیی بادینان ئەم ئێوارەیە، لە یاریگەی شەعبی بەغدا و لەپێناو بەرزکردنەوەی جامی عێراق دەکرێت، دهۆک و زاخۆ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەیەک دەگەن و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکی کورد جامەکە بەرز دەکاتەوە.
ئاژانسێکی عێراقی رایگەیاند، بڕیاره رۆژی یهكشهممه وهزارهتی دارایی عێراق پارهی مووچه بۆ مانگی پێنجی مووچهخۆران رهوانهی ههرێم بكات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٧٧١ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندووق تۆمار کردووە.
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و بە ماوەیەکی کەم توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
کێشەی کەمئاوی لە شارۆچکەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات چارەسەرکرا و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش لەو بارەوە زانیاری دەدات.
سەرەڕای کێشەی کەم ئاوی لە ناوچەکە، بەهۆی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو لەلایەن هاوڵاتییانەوە، قائیمقامی چەمچەماڵ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی دەستپێکرد.
هاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، کارمەندێکیان لە کاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە و بەسەختی بریندار بووە، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چاوگێک لە کۆمپانیای کاری پارتییەوە دەڵێت، هیچ ئامادەکارییەک بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تاران دەستیپێکردووەتەوە و لە هەفتەیەکدا دوو گەشت ئەنجامدەدات.
ژینگەپارێزی هەولێر وردەکاری گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەنگلادیشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و لە کاتی پاککردنەوەی سەر پردێک، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانیلەدەستداوە.
ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، بەهۆی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتییان لە ناو پارکەکاندا، هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلیان دەستپێکردووە.
وتەبێژی کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، بۆ هەناردەکردنی نەوت، چاوەڕوانین نووسراوى فەرمی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدامان پێبگات، هەروەها، تا هەفتەی داهاتوو پێویستە راپۆرتی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێنج و شەش رەوانەی بەغدا بکرێت.
شارەوانی رانیە لەبارەی پیسبوونی شارەکە بەهۆی زبڵ و پاشماوەی خاوەن دوکاندارەکانەوە هۆشداری دەدات.
بەهای ئەمڕۆی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەرامبەر بە ١٤٠ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت، پێویستە لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بکرێت.
قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری قادر کەرەم، دوو کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوژران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بە پێی میدیا عێراقییەکانیش، ٩ شاری عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان.