فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەستە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو دابەشی ناکات
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی وت، لە وەزارەتەکەوە لیستی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش رەوانەی بانکەکان کراوە بۆ دابەشکردنی و هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، کۆبووەتەوە و رێککەوتوون روژانە ٤٢٠ مەتر سێجا ئاو بۆ رووباری دیجلە و فورات بەربدرێتەوە، لە عێراقیش سەرۆک وەزیران چەند پرۆژەیەکی بۆ گلدانەوەی ئاو راگەیاند.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەستە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو دابەشی ناکات. دەشڵێت، دابەشنەکردنی مووچە بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچووە بە رێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.
دهستهی خانەنشینی عێراق خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاند، کە له مانگی تەمموزی ئهمساڵەوە خانهنشینكراون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە. کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هەندێک نمە باران لە هەرێمی کوردستان هەیە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، رۆژی شەممەی داهاتوو گەڕان بۆ تەرمی ئاڤێستا دەکەن و ئەگەر نەدۆزرایەوە هەڵمەتەکە کۆتایی دێت و هەر لەوێ نوێژی مردووی بە غایبی لەسەر دەکرێت.
دوو کامێرای دیکەی تۆمار کردنی سەرپێچی لە دوو شەقامی جیاوازی هەولێر بەشێوەی تێست کەوتنە کار و لە ١٠ـی مانگەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
بەهۆی دابەزین و کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ، خانووە ژێر ئاوکەوتووەکانی گوندێکی سنوورەکە دەرکەوتنەوە.
گهشتیارێكی كورد کە ویستوویەتی گهشتى وڵاتى ئهڵمانیا بكات، لەناو فڕۆکەکەیدا تووشی جهڵتهى دڵ بووە و تیمى فڕۆكهوانیش بهناچارى فڕۆكهكهیان وەستاندووە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١١ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
بهبۆنهی یادی حهوتی موحهڕهمهوه، سبهینێ پێنجشهممه له ژمارهیهك پارێزگای عێراق كرایه پشوو، تا ئێستاش له هیچ شارێكی ههرێم نهكراوهته پشوو.
له بهشێكی ناوهندهكانى خوێندن ئامادهكاریی دهكرێت بۆ تۆماركردنى ناوى قوتابیانى نوێ بۆ پۆلی یهكهمى بنهڕهتى و بۆ ئهم مهبهستهش پێویسته ئهو منداڵهى بۆ خوێندن تۆمار دهكرێت لهكاتى ناو تۆماركردنهكه ئامادەبێت.
ئێران هاوکاریەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمریکاش هۆشداری دەدات.
کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە و رفاندن و ئەشکەنجەدانی بەردەوامە و رێکخراوی مافەکانی مرۆڤیش لە کوردستان، بەتوندی ئیدانەی رفاندن و هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارەکەی نەوێی نوێیان کرد و داوا دەکەن، بە زووترین کات تۆمەتباران دەستگیر بکرێن.
لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ، دابەشكردنی بەشە ئاردی پێنجەم بەسەر هاوڵاتیاندا دەستیپێكرد و وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ئاردێكی بەپێزە و كوالێتی بەرزە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، بەنیازن ئەمساڵ سێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نوێ لە وڵاتەکەدا بکەنەوە، کە بریتین لە فڕۆکەخانەیەکی تر لە موسڵ و پڕۆژەکە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەربەلا و ناسرییەش لە خۆدەگرێت.
سهرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، نزیكهی هەشت هەزار كهس خۆیان بۆ ٣٢٩ كورسی پهرلهمانی عێراق كاندید كردووه، دهشڵێت، دوو رۆژی دیكه وردبینیی ناوهكانیان تهواو دهكات و دواتر دهنێردرێت بۆ لایهنه پهیوهندیدار.
هەرچەندە هاوین و گەرمایە بەڵام بارانی بەخوڕ و لافاو واز لە پاکستان و هندستان ناهێنێت و بەهۆیانەوە لەماوەى هەفتەیەکدا زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٠٠ کەسى دیکە برینداربوون.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم نزمترین ئاستی بەرامبەر بە دینار لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرد.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا نزیكەی لە ٧٠٪ـی هاوڵاتیانی هەرێم پسوڵەی فۆڕمی خۆراكیان پڕكردووەتەوە، دەشڵێت، ئەگەر رێژەكە نەگاتە ٨٥٪، ئەوكات ١٥ رۆژ ماوەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە درێژ دەكرێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێک کە پێشینەی تاوانی هەیە، بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێتێک دەستگیرکرا.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە خەڵكی دەكەن ئەوپەڕی بێڕەوشتییە، چونکە پارەكەیان هەیە و دابەشی ناكەن، دەشڵێت، نەدانی مووچە بەهۆی ئەو کەسانەیە کە دەنگیان داوەتە پارتی و یەکێتی.
لەکاتێکدا مووچەخۆران چاوەڕێی دابەشکردنی مووچەحکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ههر پابهندییهك لهسهر ههرێم بووه، جێبهجێی كردووه و ههموو نهرمییهكی نواندووه، دەشڵێت، چاوەڕێی حکومەتی عێراقن کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچە بهێنێت.
هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کۆیە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.
بەشەخۆراکی پشدەر داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن، ئەوانەی پسوڵەی نەوتیان بەسەرچووە نوێی بکەنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەو بەشە نەوتەی کە دەدرێت بە هاوڵاتییان.
دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كراوە و دەشڵێت، دوێنێ بەهۆی پشووی بانكەكانەوە دابەشنەكراوە.
لە ٢١ـی حوزەیرانەوە چووینەتە ناو وەزری هاوینەوە، لە کەشە گەرمەکاندا پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن بڕێکی باش ئاو بخورێتەوە، ئەوەش لە پێناو دووربوون لە وشکبوونەوەی جەستە، بڕی ئاوی پێویست بە پێی قسەی پسپۆڕان بۆ پیاو ١٣ پەرداخ ئاوە، بۆ ژن نۆ پەرداخ ئاوە، بەڵام ئایا ئاوی زۆر سارد باشترە یان خراپ؟
وەزارەتی پەروەردە قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە، رۆژانە لە رێگەی لینکێکەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥، خولی یەکەم بڵاودەکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران واژۆی لە سەر یاسایی راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد و بە فەرمی گشتاندنی بۆ كرد.