بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە کرێکارێک گیانیلەدەستدا
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیرە و لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە، کرێکارێک گیانیلەدەستدا و شەش کرێکاری دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیاتر لە ٩٧ هەزار تۆن گەنمیان لە سایلۆکانی هەولێر وەرگرتووە و لە ئەمڕۆوە گەنمی سایلۆی سنووری مەخمور وەردەگرن، کە پێشتر وەرنەدەگیرا، هەروەها، بەڕێوەبەری سایلۆی سلیمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٤٣ هەزار و ٥٨٥ تۆن گەنمیان لە جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە وەرگرتووە.
دوای ئەوەی نوسینگەی مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی رووناکی تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامدا دەڵێت،"بەڵێ، سکاڵامان تۆمارکردووە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر پڕۆژەی بەناو رووناکی و هەر کارێکی نایاسای ئەنجامبدەن، نەوەی نوێ هەموو رێکارێکی یاسایی لە دژتان دەگرێتەبەر".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زۆر نزیکن لە ئاگربەست لەگەڵ غەززە و رەنگە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، پێویستە کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بێت و حەماسیش ئامادەیی پیشاندا بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.
پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، سیستمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ دهرهێنانى پاسپۆرت، له ههر چوار نوسینگهكهى كاراكراوه و لە ئێستادا نۆرەگرتن بۆ هەفتەی داهاتوو بەردەستە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بە کارتى بایۆمەترى کەسێکى دیکە دەنگبدات و تەنها خاوەنە رەسەنەکەی دەتوانێت بەکاربهێنێت.
جێگری نوسینگەی مەسرور بارزانی وتی، سروە عەبدولواحید سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی روناکی تۆمارکردووە و دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر دەکات.
مەگنیسیۆم چەندین سوودی تەندروستی هەیە، هەر لە چارەسەرکردنی قەبزی و دڵەڕاوکێیەوە تا باشترکردنی خەو و یادەوەری.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٥ سەنت بەرزبووەوە.
کۆڕبەندى نۆیەمى رێکخراوى ئۆپیک لە وڵاتی نەمسا بەڕێوەدەچێت و مەترسییەکانى بەردەم کەرتى نەوت تێیدا تاوتوێ دەکرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەڵێت، بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکی لە دیوی وڵاتی تورکیاوە سبەی پێنجشەمە ، تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، دەروازەکەمان پێشوازی لە هیچ گەشتیارێک ناکات و هاتووچۆ لە هەردوو دیوی سنوور نابێت.
خورشید هەرکى کەسایەتیى دیاری عەشیرەتى هەرکى دەڵێت، کێشەکە چارەسەرکراوە و نێچیرڤان بارزانی گرەنتیى چارەسەرکردنى کێشەکەى کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە لەبارەی وردەکاریی کات و شوێنی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە سلێمانی دەڵێت، رێوڕەسمەکە رۆژی هەینی ١١ـی تەمووز، کاتژمێر ٨ بۆ ٩ـی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
سەرەڕای ئەوەی ئاوارەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان بەڵام تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆکن.
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی گرتەوە و لە ناویشیاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا.
وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەنییەكانی عێراق دەڵێت، سێ هێندە خێرایی ئینتەرنێت زیادكراوە و جەختیش لە هەرزان كردنی نرخی پەیوەندییەكان دەكاتەوە.
خوێندکارێکی ئامادەیی دوای ١٠ ساڵ پۆلی ١٢ی تێپەڕاند و بە ئێن ئاڕ تی وت،" نەمویست رەنجی دایک و باوکم بە هەدەربچێت و خوێندنەکەم تەواوکرد".
شاندێکی سیاسی و سەربازی رۆژئاوای کوردستان بۆ زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە سوریا لەگەڵ نێردەی ئەمریکا و فەرەنسا و کاربەدەستانی سوریا کۆبووەوە.
خورشید هەرکی سڵاوی گەیاندە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ و دەڵێت، ئەوان هەمیشە دژی زوڵم و ستەم دەوەستنەوە و هەرکەسێک ستەمکاربێت بە سزای خۆی دەگەیەنن، لە پەیامەکەیدا بۆ شاسوار عەبدولواحید وتیشی، ئەوە ئەو حکومەتەیە کە بە چەکی قورس و زرێپۆش لە هاوڵاتییەکانی خۆی دەدات.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی دزینی مۆبایل، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری دەستگیرکرا، دەشڵێت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر چەندین جار ئەم کارەی دووبارەکردووەتەوە.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە بنەماڵەى بارزانی و تاڵەبانی دەڵێت، شەرمە بۆتان بەرپرسانی عێراق پێتان دەڵێت، بۆچی مووچەی مووچەخۆران نادەن. دەشڵێت، پارتی و یەکێتی خۆشەویستی نیشتیمان بەخەڵک دەفرۆشنەوە، بەڵام لای ئەوان خۆشەویستی نیشتیمان بریتییە لە بڕینی موچەی خەڵک و دزینی نەوت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بەڕێوەچوو لەبارەی مووچەی هەرێم و تەوتین کردنی و هەناردەکردنەوەی نەوت. دەشڵێت، جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان دەکەینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە.
سەرۆکی پارتی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و چارەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرد.
رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی دەکات کە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستگیرکراون.
سەرەڕای ناڕەزایەتی هاوڵاتییان لەسەر گرانی نرخەکەی، کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی ١٤١ هەزار هاوبەش کارەبای ٢٤ کاتژمێریان پێگەیشتووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە سنووری ئاکرێ لەلایەن ژینگەپارێزانەوە تەرمی منداڵێکی تەمەن پێنج بۆ شەش مانگ لەناو پووش و پەڵاشدا دۆزرایەوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی تەندروستی ئاکرێ کرا.