بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی هەرێم؛ زۆرترین بڕ لەکوێ بووە؟
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەڵێت، بەهۆی لێڵبوونی ئاوەوە بە ناچاری پێدانی ئاو کەمدەکەنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەن، لە بەرامبەرداوهزارهتی نهوتی ئێران دەڵێت، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی یەدەگیان نیە و هەڵگرتنی سزا لەسە نەوتی وڵاتەکەیان دوورە لە راستییەوە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری بارەگای دەزگاکەیان لە بەغداد کراوەتە ئامانجی هێرشێک و بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژراوە.
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە چەند شوێنێک لە سنوری سلێمانی لافاو دروستبوو و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد، هاوکات بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردووەوە ئاستی ئاویی بەنداوەکان زیادیانکردووە.
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە چەندین ناوچەی هەرێم زیاتر لە ٨٠ ملم باران باریووە.
وەزیری نەوتی عێراق دەلیت، بەرهەمهێنانی نەوتی بەسرە لە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمبووەتەوە.
پاش راگیرانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەهۆی جەژنەوە، لەم رۆوە هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە".
رێبهری باڵای ئێران لهپهیامێكدا بهبۆنهی جهژنی رهمهزان و نهورۆزهوه دەڵێت، سهرجهم پیلانهكان و جهنگه سهپێندراوهكانی سهر ئێران شكستیانهێناوه.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی جەنگ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی غازی ماڵان لە هەوڵی بەردەوامدان.
ئەمریکا بڕیاریدا سزاکانی سەر نەوتی ئێران هەڵبگرێت و وەزیری وزەی ئەمریکاش دەڵێت، لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژی داهاتوودا نەوتی ئێران دەگاتە بەندەرەکان.
سەرۆکی پارتی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ تەبایی و برایەتیی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
سەرۆکی کاتی سووریا، بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی وڵاتەکەی بە رێژەی ٥٠٪ زیاد بکات.
بازرگانیی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵی، لە رێگەی سیستمی پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراکەوە کارا کردووە. دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە گشتگیرکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ لقەکانی دیکەی پسووڵەی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکان.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، جەژنی رەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و موسڵمانان پیرۆز کرد و رایگەیاند، درێژە بەو بەڵێنە دەدات کە بە شەهیدانی داوە و لەسەر گەشتەکەی بۆ ئاشتی لە سووریا بەردەوام دەبێت.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی وەزیری ئیتلاعات دەربڕی.
ئێران بە فەرمی کوژرانی هەریەکە وتەبێژی فەرمی سوپای پاسداران و بەرپرسی ئیتڵاعاتی بەسیجی وڵاتەکەیانی پشتڕاستکردەوە.
پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، لەبەر دۆخی ناوچەکە و بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ هیچ گردبوونهوهیهكی گهورهی جهماوهری و ئاههنگی گهورهی جهماوهری به بۆنهی نهورۆزهوه ناكرێت. دەشڵێت، له سهرهتای دروستبوونی شهڕ له ناوچهكه، تاوهكو ئێستا نزیكهی ٣٠٠ هێرش كراوهته سهر سنووری پارێزگای ههولێر.
لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان بە سەرپەرشتی قائیمقامیەت بۆ رۆژانی جەژن و نەورۆز بڕیاریانداوە، گەشتیاران تەنها تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەتوانن بە ئاراستەی بەنداوی دەربەندیخان و ناوچە گەشتیارییەکانی بان قۆین و شەمێران هاتووچۆ بکەن و لە دوای ئەو کاتژمێرەوە رێگا تەنها بۆ گەڕانەوە دەبێت.
سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و تەواوی موسڵمانانی جیهان دەکات.
بڕیارە ئێواری ئەمڕۆ هاوڵاتییان لە سەرتاسەری کوردستان یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بکەنەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، مەراسیمەکانی ئەمساڵ لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ئاهەنگە جەماوەرییەکان هەڵوەشێندراونەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزباییکردنی جەژن لە موسڵمانان، دەڵێت، لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیارییەتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت، نزا و رۆژووی هەموو لایەک قبوڵبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جلی رازاوەی کوردییەوە روویان لە مزگەوتەکان کرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان، ئەمساڵیش جەژنەکە تایبەتمەندییەکی هەیە و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز.
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەیامێکدا، جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە گەلی کوردستان و سەرجەم موسوڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و هیوادارە جەژن ببێتە کۆتایی بەڵا و ناخۆشییەکان لە وڵات و ناوچەکە.
سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی هاوکاتبوونی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان و گەلی کورد دەکات و هیوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەخوازێت.
لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر کونسوڵخانە و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەهەرێم، سودانی چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی ئەنجامدا.
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بڵاوی کردەوە، سبەی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوالە و جەژنە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین، کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان".
بۆردومانی ئێران پڵاوگەی نەوتی حەیفای ئیسرائیل و وێستگەی کارەبای ئەو شارەی وێران کرد و هۆشداریش لە لێکەوتەی مەترسیدار دەدرێت.