پیاوی سێ دەیەی دەسەڵات؛ عەلی لاریجانی لە سەربازگەوە بۆ یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئێران
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێت و رێگر نییە و پەرۆشی ئەوەین عێراق و هەرێم ئەم قەیرانە ئابووریە تێپەڕێنن. دەشڵێت، دەبێت عێراق رێگری لە هێرشی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بکات.
عەلی لاریجانی یەکێکە لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو وەک سیاسەتمەدارێکی میانڕەو ناسراوە و لە ماوەی چەندین دەیەدا پۆستی زۆر هەستیار و باڵای لە ناو دامەزراوە جیاوازەکانی ئێراندا بەڕێوەبردووە.
داخستنی گەرووی هورمز عێراق ناچار بە بەکارهێنانی رێگای دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی دەکاتەوە، خۆشی خاوەنی چەند برۆیەکی نەوتە بۆ هەناردەکرندی نەوت بۆ جیهان.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شهش رۆژ بكرێته پشووی فهرمی و پشووەکە لە سبەینێووە دەستپێدەکات و رۆژی سێشهممه ٢٤ـی ئازار دهوامی فهرمی دهستپێدهكاتهوه.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی رابردووی سەر تاران، توانیویانە عەلی لاریجانی، راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بکەنە ئامانج و بیکوژن.
کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ.
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل رایگەیاند، غوڵام رەزا سلێمانی، فەرماندەی بەسیجی ئێران کوژرا.
هێرشەکانی ئیسرائیل لە ئێران و بەیروت بەردەوامن، لە بەرامبەردا ئێران هەڕەشەی کردنەئامانجی فڕۆکەکانی ئەمریکا دەکات.
پاکستان هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کابول لە ئەفغانستان کرد و بەهۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ١٠ رۆژدا دەست بەهەناردەی نەوتی کەرکوک دەکەنەوە لەبۆرییەکەی عێراقەوە و نەوتەکە دەبرێتە بەندەری جەیهان بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمی کوردستاندا. چاوگێکیش وتی، بەسەرپەرشتی ئەمریکییەکان ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەدووری دەزانێت ئیسرائیل لە جەنگی ئێران چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، هاوکات ئیدارەکەی ترەمپ لە هەوڵدایە سوپای پاسداران و حزبوڵڵا وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن.
شەوی رابردوو بە درۆن هێرشکرایە سەر سنووری هەولێر و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٢٠ هێرشی درۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنووری هەولێر ئەنجامدراون.
وهزارهتی نهوتی عێراق وهڵامی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی سامانه سروشتیهكان دهداتهوه و رایدەگەینێت جێگای سەرسوڕمانە کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم پرسی هەناردەکردنی نەوتی گرێداوەتەوە بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، ئەم ههنگاوه زیان به بهرژهوهندیهكانی عێراق و هەرێم دهگهیهنێت، ئهگهر هەڵوێستی حكومهتی هەرێم بەردەوام بێت، حكومهتی عێراق ههموو رێوشوێنێكی یاسایی پێویست دهگرێتهبهر.
دوای چەند رۆژێک لە داخران بڕیارە سێ دەروازەی سنووری دیکەی هەرێم لەگەل ئێران بکرێنەوە و بەرپرسی یەکێک لە دەروازەکان دەڵێت، ئێران ئاگاداری کردنەوە بڕیاری کردنەوە دراوە.
رێکخراویسی پی تی ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی لەسەرەتای شەڕەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٧ هێرشکراوەتەسەر هەرێم و هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥١ـی دیکەش برینداربوون.
شەوی رابردوو سوپای پاسداران رایگەیاند، جارێکی دیکە چەند مووشەکێکی دیکەیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و بۆجاری سێیەم سەربازگەیەکی ئەمریکیان لە نزیک فڕۆکەخانی بەغدا کردە ئامانج، سوپای ئیسرائیلیش باسی لەوەکرد، ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ چەکداری حزبوڵایان کوشتووە و وتیشیان، خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جەنگ ئامادە دەکەن .
دوای پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید، بافڵ تاڵەبانیش وتی، لەم کاتەدا کە ناوچەکە ڕووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە چارەنووس و ژیانی گەلەکەمانەوە هەیە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن.
لە سنووری پارێزگای ئەنبار، بەهۆی هێرشکردنەسەر خاڵێکی پشکنینی گروپە چەکدارەکانی عێراق، شەش کەس کوژران و چوارى دیکەش برینداربوون.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رەخنەی لە وڵاتانی ئیسلامی گرت کە لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە تەنیشت کۆماری ئیسلامی نەوەستاون و داوای کرد لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکبگرن.
سعودییە داوای لە موسڵمانانی وڵاتەكەی دەکات، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چاودێری بینینی مانگی شەوال بكەن، هەر كەسێك مانگی بینی، پەیوەندی بە نزیكترین دادگای وڵاتەکەوە بکات.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو یاری بە موقەدەراتی خەڵکی هەرێمەوە دەکات و دەشڵێت، پارتی داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ کۆمپانیاکانی تا بەغدا نەوت لە بۆری هەرێمەوە بنێرێت و بەغدا پارەی نەمێنێت کێ مووچەی هەرێم بنێرێت وتیشی، سبەینێ بەغدا تۆڵەبکاتەوە مووچەخۆران باجەکەی دەدەن و داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکات دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە بەتایبەت یەکێتی.
بههای دینار له بازاڕهكانی ههرێم زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کونسوڵگەری ئێران لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ٣٨ەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو رووداوە یەکێکە لە تاریکترین لاپەڕەکانی مێژووی هاوچەرخ کە تێیدا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووەوە، هەزاران مرۆڤی بێتاوان لە ژن، پیاو، منداڵ و بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا.
لە یادی هەڵەبجە و ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشوودا، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت نادەن.
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پرسی بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە چوارچێوەی بڕیاردانی سەروەری دەوڵەتە و دەشڵێت، بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتدەكەنەوە بۆ ئەو تۆمەتانەی تێیدایەتی و جەختیش لە هەماهەنگی بۆ هەناردەی نەوت دەكاتەوە.
لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ بە سووتاوی لەناو ماڵی دایکی دۆزرایەوە و کەسوکارەکەی گومان دەکەن کە کەسێک سووتاندبێتی و ئۆتۆمبێلەکەی دزی بێت.
کەشناسى هەرێم، بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە بارانێکى سەرتاسەرى، هەرێمى گرتووەتەوە و زۆرترین بڕیش لە ناحیەی دێرەلوکی سنووری دهۆک بووە و ١٢٨ ملم بارانی لێ باریوە.
حکومەتی عێراق مەرجەکانی هەرێمی بۆ رێگەدان بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە رەتکردەوە، پەرلەمانیش بانگهێشتی وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی کردووە، هاوپەیمانیەکەی مالیکیش داوای کردووە بە گفتوگۆ ناکۆکیەکان چارەسەربکەن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەبارانێکی کەم لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.