ئەمڕۆ بەفر و باران کوێ دەگرێتەوە؟
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەکێتی تا ئێستا هیچیان بۆ هەڵەبجە نەکردووە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمانەکەی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەشداردەبن بکرێتەوە.
ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە و ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتیش وتی، لەگەڵ یەکێتی زۆر نزیکن لە رێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
نێردەی تایبەتی ترەمپ وتی، بە دوو مەرجی سەرەکی لەگەڵ ئێران رێککەوتن ئەنجامدەدەن. ئێرانیش ناڕەزایەتیی خۆی بۆ مەرجەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ٤٧ سەنت بەرزبووەوە.
پزیشکێکی پسۆڕی دەرمان ئاماژەی بە ١٠ خواردن کردووە کە دەتوانن خوێنبەرەکانی ناو جەستە بکەنەوە و نەهێڵن
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سعودیە بەنیازە قەرزەکانی سوریا بداتەوە بە بانکی نێودەوڵەتی، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ پەسەندکردنی ملیۆنان دۆلار وەکو یارمەتییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کەرتی گشتی وڵاتەکە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەیە بەهۆی دەستنیشانکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا.
سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە درا لە پەرلەمانـی عێراق، دەستکەوتێکی کەمە بەرامبەر قوربانییەکی زۆر.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە، بەم نزیکانە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بەرپرسێکی باڵای حەماسیش دەڵێت، ئەوان ئامادەی ئازادکردنی بارمتەکانن بە مەرجی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە.
بەهۆی زریانی خۆڵبارین لە سێ پارێزگائ نەجەف، بەسرە، دیوانییە، زیاتر لە ٧٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا دەکات لەپێش گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.
بەغدا بەنیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی بکات و تا ئێتاش هەرێم لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی نەناردووە.
بەرپرسێکی باڵای پارتی لە سنووری دهۆک، لەسەر ناوی هاوڵاتییەک هێرشی کردە سەری و بە سەختی ئەو هاوڵاتییە و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد و نەخۆشخانەی گوڵانیش لە ئاکرێ بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، دۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات کە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی ئەو دەستکەوتەیان بۆ خەڵکی هەڵەبجە و کوردستانیان مسۆگەر کرد.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی رووناکی سودێکی زۆری بۆ ژینگە هەیە و بە هەزاران موەلیدە دەکوژێنەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کێشەکانیان لەگەڵ ئێران چارەسەر دەبێت و ئەم پرسە بابەتێکی ئاسانە.
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەرچیمان لەدەستبێت دەبێت بۆ هەڵەبجەی بکەین و بەپارێزگابوونیشی بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەکات.
سەرۆکی ئۆکرانیا بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە سەردانی وڵاتەکەی بکات پێش ئەوەی هەر رێککەوتنێک لەگەڵ رووسیا بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "هیوادارین ببێته هۆی باشتربوونی ژیان و گوزهران و بوژانهوه و گهشانهوه و پێشكهوتنی ههڵهبجه له ههمو بوارهكاندا، ئهركی ههموو لایهكمانه بێ درێغیكردن، ئهوپهڕی خزمهتی ههڵهبجه بكهین".
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ تاجە گوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوانی گەرمیان دانا و دەڵێن، بە داخەوە کەسوکاری ئەنفالکراوان دانامەزرێن و لە بری ئەوان ئەنفالچییەکان دادەمەزرێندرێن.
سهرۆك وهزیرانی عێراق لهدیدارێكدا لهگهڵ ژمارهیهك له جوتیارا رایگهیاند، حكومهتی ئێستا سهركهوتوو بووه له جێبهجێكردنی پلانهكانی پاڵپشتیكردنی كهرتی كشتوكاڵ و پێدانی قهرز و كڕینی گهنم لێیان به نرخێكی پاڵپشتیكراو تا ٨٥٠ ههزار دینار بۆ ههر تهنێك.
وهزیری نهوتی ئێران و وەزیری نەوتی عێراق، له بهغدا یاداشتنامهی لێكتێگهیشتن و رێككهوتنهكانیان واژۆ كرد بۆ ئاڵوگۆڕی شارهزایی و بهرهوپێشبردنی هاوكاری هاوبهش، به شێوهیهك كه خزمهت به بهرژهوهندییهكانی ههردوو وڵات بكات.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لە دەستپێکی ئەم خولەی پەرلەمانەوە زۆرترین هەوڵمان داوە بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
راوێژکاری سەربازیی رابەری ئیسلامی باڵای ئێران رایگەیاند، هەرەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیچ کات جێبەجێنابن و هێزەکانی ئێران لەبەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا ئامادەی وەڵامدانەوەن.
پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە و هۆكارەكانی دەرچوونی یاساكە پێكهاتووە و هەرچوار ماددەكە دەنگی لەسەردرا و هەڵەبجە بووە ١٩ـەمین پارێزگای عێراق، هەروەها، فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەسکەوتێکی گەورە بوو بۆ کورد.
کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی ١٧٨ پەرلەمانتار، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێکرد. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، کۆتایی بەو پرسە دەهێنن و هەڵەبجە دەکەن بە پارێزگا.