سعودیە: وەرزی حەجی ئەمساڵ سەرکەوتوو بوو
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، زیاتر لە ٧٠ رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە دەشڵێت، مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە و هاوشێوەی مووچەخۆران مووچەیان پێ نەدراوە.
ئاوسانی سک له ئهنجامی کۆبۆنهوهی غازات روودهدات، له کاتی ههرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی ههمهجۆر دروست دهبێت و شتێکی ئاساییه بهڵام ههر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئهوا ئاوسانی سکی لێ دهکهوێتهوه.
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، بەشی یەکەمی تەرمی سەربازانی ئۆکرانیا رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ.
وەزارەتی كاروباری عێراق وتی، ٢ ملیۆن و ١٩٠ هەزار كەس لە وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی سودمەندبوون و دەشڵێت، بڕی ١٠٠ هەزار دینار جەژنانەیان دابەش كردووە.
تەمەنی بیستەکان ئەو ماوەیەیە کە مرۆڤ رووبەڕووی زۆرترین تاقیکردنەوە دەبێتەوە، خاڵەکانی لاوازیی و بەهێزی خۆی دەناسێت کە یارمەتی دەدەن بەرەو سەرکەوتن بچێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی حەج و عومرە لە سعودیە دەڵێت، وەرزی حەجی ساڵی ١٤٤٦ـی کۆچی سەرکەوتوو بوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق دەتوانێت ببێتە رێڕەوێکی ئابووری خزمەتی بازرگانی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە بکات، رێگای گەشەسەندنیش عێراقێکی نوێ دروستدەکات.
بانکی رافیدەین دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٩١٤ خەڵاتی ئەلیکترۆنی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.
بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانی رابردوو زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ.
جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی ٥٥٧ هەزار لیرە واتە ١٤ هەزار و ١٨٠ دۆلار سزا دەدرێت.
یەکەمین حاجى هەرێمى کوردستان کە خەڵکى ئیدارەى زاخۆیە لە مەککە کۆچى دوایی کرد.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەمەبەستی پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان یەکەم هەڵبژاردنی تاقیکاری ئەنجام دەدەن.
کۆشکی سپی ئەمریکا سوریای لە لیسیتی وڵاتە نەیارەکانی لابرد ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکاش دەنگی لەسەر بڕیارەکەدا.
بەغدا پەیامێکى بۆ حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم ناردووە و دەڵێت، تا داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى بەغدا نەکرێت، بەغدا پێشوازی لە هیچ شاندێک ناکات و گفتوگۆش لەسەر مووچەى مانگى پێنج ناکرێت.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک، دەشڵێت، قەرزەکە لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكهوتنی ههولێر دەڵێت، لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا پێشوازییان زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەس کردووە و نزیکەی ١٢٠یان لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیدا برینداربوون.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە خشتەیەکدا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکردوە، لە کۆی ١٠٠ وڵاتی ناو خشتەکە، عێراق پلەی ٢٩یـەمی بەدەستهێنا.
وتەبێژی گەشتوگوزار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەشتیاران لە عێراق و دەرەوەش روویان لە هەرێم کردووە و پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بگرێتەوە.
سەرپەرشتیاری مەیدانی ئاژەڵانی سۆران بە ئێن ئارتی راگەیاند،لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا فرۆشتنی ئاژەڵان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٣٠٪ کەمیکردووە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کەش ئاسمان و پەڵەهەور دەبێت، سبەیش ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە ١٢ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە و حاجیانی رێگەی ئاسمانیش لە ١٤ی مانگەوە بەرەو هەرێم بەڕێدەکەون.
لە جەژندا هەمووان حەزیان لە ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشیە، یەکێک لە لێکەوتەکانی ئاهەنگگێڕان بۆ زۆر کەس خواردنی خۆراکە کالۆری بەرزەکانە، بەڵام رەنگە لە دوای کۆتایی جەژن رووبەڕووی ئالەنگارییەک ببیتەوە کە بریتییە لە زیادبوونی کێش.
بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە رۆژانی جەژندا، تەندروستی هەولێر بڕیاریدا سزای پزیشکانی ئامادەنەبوو لە چەند نەخۆشخانەیەک بدات و دەڵێت، هەر پزیشکێک لە کەرتی گشتی دەوام نەکات، ئەوا ناتوانێت لە کەرتی تایبەتیش دەوامبکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە
قائیمقامییەتی هەولێر دەڵێت، لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ١٠ کەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەی هەولێر بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان دەستگیرکران.
میدیاکانى سوریا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رۆژانە ١٠ بۆ ١٥ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی سوریا دەکات.
لە ئەڵمانیا کەسێک کە بە رەگەز کوردە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوژینەکەی، بە ئۆتۆمبێل خۆی بەناو کۆمەڵێک کەسدا کرد و بەهۆیەوە، پیاوەکە، هاوژینەکەی، کچەکەی و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی سعودییە له راگهیهنراوێكدا دەڵێت، تیمی پزیشکی وڵاتەکەیان تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ جۆرە نەخۆشی و پەتایەکیان لە نێو حاجیاندا دەستنیشان نەکردووە.