کەشناسی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت، وتیشی، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، حاجییانی هەرێم کە بە رێگای گەشتی ئاسمانی بەرەو سعودیە گەشتیانکردبوو، ئەمڕۆ لە رێی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێم.
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە رژانی خوێنی ئەفسەرانی ئێرانی و دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتەكەیان دەستپێشخەری كردووە، هەر بۆیە بە سەلامەتی لێی دەرناچێت.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران و دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستە کرد و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان دوو وڵاتەکە بهێنێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٩٥ هەزار دینارە.
کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی دەڵێت، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، ئەگەر ئەم هێرشە سەرکەوتووبێت، ئەوا کاریگەریی زۆری دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، ژوورێکی هەماهەنگی لە دامەزراوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە بۆ ئاسانکاری رێکارەکانی گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ کوردستان کە لە فڕۆکەخانەکانی دەوروبەر بە هۆی دۆخی هەنووکەییەوە ئاسمانی عێراق داخراوە و گیریان خواردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، دووشەممە ١٦ـی حوزەیران، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پارێزگارەکانی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدات و دەشڵێت، لە هێرشەکەی دوێنێدا چوار پێکهاتەی گرنگ لە شوێنی ئەتۆمی ئەسفەهانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە.
ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە پەنەگەکاندا بمێننەوە، دەشڵێت، رادارەکانیان چەند موشەکێکی ئێرانیان هەستپێکردووە و کارا کراون بۆ بەرپەرچدانەوەیان.
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، رێوشوێنی کردەیی لە دژی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە گیراوەتەبەر و داواش لە ئەمریكا دەکات بەرپرسیارێتیەكانی لە ئەستۆبگرێت و رێگە لە پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق بگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی روسیا ئەنجامدا و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردووە و هاوڕابوون کە پێویستە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.
ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردەوەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران، لە تاران و ورمێ دەنگی تەقینەوە بیسترا، میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، بەرگری ئاسمانی ئێران چالاک کراوە و بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.
بەرەبەیانی شەوی رابردوو، دەنگی یەکەم تەقەی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بیسترا و ئێرانیش هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد، رۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکارییەکانی هێرشی پێچەوانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و بە پەکخستوو ناوی هێنا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە و لە قوناغی یەکەمی ئەم پڕۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی ٣٠٠ هاوڵاتی هەرێم دابین بکرێت.
بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، عێراق داوای لە ئێران كردووە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە خاكی عێراقدا نەكاتە ئامانج، دەشڵێت، ئێران تێگەیشتنی بۆ ئەم داواكارییەی عێراق هەبووە.
سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنێکی ٥٠ خولەكیان ئەنجامدا و بە وتەی راوێژكارێكی پوتنیش، باسیان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتژمێر ٧ـی شەو درێژبکاتەوە و کەمێک پێش ئێستاش بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژبکرێنەوە واتە تا کاتژمێر ٧ـی سبەینێ.
دوای داخستن و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بڕیاردرا تەنها بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە گەشتەکان ئاسایی بکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، هێرشەکانی سەر ئێران نیشانەی ناڕاستگۆیی ئەمریکایە و هۆشداریدا لەوەی، هێرشبەران روووبەڕووی وەڵامی بەهێزتر دەبنەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، دوای رەزامەندی حکومەتی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازەی سنووریی قائیم دەستیپێکردەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، هەموو کارمەندەکان ٢٤ کاتژمێر ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و ئەو گەشتیارانەی کە دەگەڕێنەوە عێراق.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا جوتیارێک لە سنووری وەرتێ لە کاتی گواستنەوەی دار ئەسپیندار بە تراکتۆرەکەی بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی نەگونجاوی و سەختی رێگاکە تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و گیان لەدەستدەدات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەکان (هاتوو و دەرچوو)، تا کاتژمێر ٧ـی سبەی شەو ١٥ـی حوزەیران، درێژکردەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هاتووچۆی بازرگانی له دهروازه سنوورییهكانی هەرێم ئاساییه و رێگه نادهن ناسهقامگیریی ناوچهكه بۆ گرانكردنی نرخی كاڵاكان بقۆزرێتهوه.
پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناوچەی قوشقایەی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە رووباری زێی بچووک خنکا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكرد بۆ پەیوەندی راستەوخۆی هاوڵاتییانی عێراقی لە ئێران بە باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكانەوە.
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری بهسهردا هات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵێکی شەش ساڵان لە رووباری چۆمان سەر بە قوبەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەکایەتی خنکا.
ئێران هۆشداریی توند بە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەدات ئەگەر هاوكاری ئیسرائیل بكەن، دامەزراوەكانیان لەناوچەكە دەكرێنە ئامانج.