شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان گەیشتنە هەولێر
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزمدەبێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پلەی گەرما لە دوو پارێزگای وڵاتەکە دەگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە ماوەی دوو رۆژدا وردبینی لە ناوی کاندیدەکان تەواودەکرێت و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.
شاندێكی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێر، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان گەیشتنە هەولێر، بەر لە گەیشتنیان، سێ درۆن لە سنووری هەولێر و کەرکوک کەوتنەخوارەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٣ هەزار دینارە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
لیژنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا کە بە ئەنجومەنی گەل ناودەبرێت دەڵێت، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنەکەش زیاد دەکریت بۆ ٢١٠ کورسی.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەست نیشان کرا.
شاندێکی بەغدا گەشتوونەتە هەرێم و راپۆرتی خۆیان لەسەر توانای کێڵگە نەوتییەکان و داهاتی ناوخۆی هەرێم ئامادە دەکەن، سەبارەت بە مووچەی مانگی شەشیش بەغدا پارەکەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ئەو مانگەیە بەڵام تائێستا هەرێم رادەستی نەکردووە.
له گوندهكانی سنووری ناحیهی قوشتهپهی پارێزگای ههولێر دژی نهبوونی كارهبا خۆپیشاندانه و رێگای ههولێر - كهركوك گیراوه.
هاوشێوەی ساڵانی پێشوو نەوەی نوێ ئاوی گەیاندە گەڕەکە بێ ئاوەکانی هەولێر و لەکاتی گەیاندنی ئاو بە چەند گەڕەکێکی هەولێر، چەند کادیرێکی پارتی هێرشیان کردە سەر سەر تیمی نەوەی نوێ.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، لە رووداێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای تەق تەق - كۆیە دوو كەس برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فهرمانی لێكۆڵینهوه لهبارهی هێرشهكهی ئەمڕۆ بۆ سهر ئیدارهی وهزارهتی كشتوكاڵ دهركرد و وتی، هیچ كهسێك مافی ئهوهی نییه جێگهی دهوڵهت یان دهسهڵاتدارانی بگرێتهوه، ههروهها هیچ لایهنێك له سهرووی یاساوه نییه و لێپرسینهوهی توند دهكهن.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پارێزگای زیقار بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی بێت.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئەجێندای حکومەتی داهاتوو رێککەوتووین. دەشڵێت، ئەو ئەجێندایەی لەگەڵ یەکێتی لەسەری رێککەوتووین درێژە پێدەری کابینەی پێشووە.
کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە گرتووە کە مەترسیداربووە بۆ بەکارهێنان.
لە دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری قەرەداغ زیاتر لە ١٠ دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتا و زیان بە چەند رەز و باخێکى هاوڵاتییان کەوت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کوردۆ عەبدوڵا، ناسراو بە کوردۆی شاعیر لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین وێستگەی کارەبا لە وزەی خۆر دەکەوێتە کار و توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات کارەبای دەبێت.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، هاتووچۆی ماتۆڕسكیل و پاسكیل لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری قەدەغەیە.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، چوار گەشتییاری عەرەبییان بهتۆمهتی دزینی زێڕ دهستگیركردووە دەشڵیت، ئەو کەسانە چەند ڕۆژێکە وەکو گەشتیار هاتونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، ڕۆژانە سەردانی ناو بازاڕی شاری سلێمانییان کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، دەشڵێت، هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم دەڵێت، بەهۆی گواستنەوەی شووێنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دەوامییان لە ڕۆژی سێشەممەوە ٢٩ی تەمووز تا چەند ڕۆژێک ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر کۆتا ئاگادارکردنەوە بە هاوڵاتیان دەدات، ئەو کەسانەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکیان پرنەکردوەتەوە لە سەرەتای مانگی داهاتودا بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا شاندی بەغدا سەردانی بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کرد، بڕیارە ئەمرۆ جارێکی دیکە شاندەکە بێنەوە و ئەو کێڵگە نەوتییانەی ماون سەردانییان بکەن، هاوکات، لەبارەی مووچەی مانگی شەش دارایی هەرێم دەڵێت لەم هەفتەیەدا داهاتی دیکە رادەستی بەغدا دەکەین.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، شوێنی پەسەندکراوی داهاتوویان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئیستەنبوڵە و وتیشی، لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەمریکا.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ ئەزمونێکی دارایی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت و داهاتی نانەوتی زیاد دەکات.
یەکگرتووی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندیەكانی خۆیان لەبارەی مووچەوە جێبەجێ بکەن و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و لایەن و دەسەڵاتدارەكانی كوردستان پێداچوونەوە بە سیاسەت و بەرنامەی حكومەتی خۆیاندا بكەن تا چارەسەری ڕیشەیی كێشەی موچە بكەن، داواشدەکات، بە زووترین كات پەرلەمانی كوردستان كارا بكەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حەوت ٢٣٩ دینارە.