هاندەرانی زاخۆ چۆن بوونە باشترینی جیهان؟
دوای ٣٥ ساڵ بۆ یەکەمجار بەغدا پێشوازی لە یەکەم گەشتی ئەوروپی کرد و وەزارەتی گواستنەوەش ئەمە بە دەستکەوتێکی گەورە دەزانێت و دەڵێت ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ نەخشەی فڕۆکەوانی ئەوروپا.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، هاندەرانی زاخۆی وەك باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشان كرد و ئەمشەویش خەڵاتی باشترینی ئەمساڵیان پێشكەش دەكات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێم و دەرەوەی عێراق راگەیاند.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەكانی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری لەبارەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و زیادکردنی داهات پەسەند کرد و بڕیاردەدات بڕگەكانی راسپاردەكە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە یەكێك لە بڕگەكان تایبەتە بە كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی سێ سەرۆكایەتییەكە.
سەردانی شاندی ئیمڕاڵی بۆ لای لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەردەوامە و دوای سەردانیان بۆ لای ئەحمەد داودئۆغلوی سەرۆکی پارتی ئایندە،پەروین بوڵدان وتی، سەردانی سەرجەم پارتەکان دەکەن و داود ئۆغلوش دەڵێت، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا تەواوبکرێت.
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی هەشت رۆژی ئەم مانگەدا عێراق رووبەڕووی حەوت بوومەلەرزە بووەتەوە كە هێزەكانیان لە نێوان ١.٦ بۆ ٤.٥ پلە بووە بەپێی پێوەری رێختەر.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دروستکردنی ٢٦ حزبی نوێی لە عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکان رەتکردەوە.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی تەقتەق- سێگردکان، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی دەڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەرنەكراوە بۆ ئەوەی كار بە كارتی زانیاری نەكرێت.
عامر فائز، سەرۆکی هاوپەیمانێتی تەسمیم بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین ئەندامی خولی شەشەمە و سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سکاڵای یاسایی لە دژی تۆڕی میدیایی بی بی سی تۆمارکرد و داوای قەرەبوویەک دەکات کە بڕەکەی لە ١٠ ملیار دۆلار کەمتر نەبێت.
بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکدا، ژنێک لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە شارەزوور گیانی لەدەستداو تەرمەکەی رەوانەی پزشکی دادی سلێمانی کرا.
شاندی یەکێتی لە پیرمام لەگەڵ پارتی کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان نەگەیشتوون بە هیچ رێککەوتنێک و بڕیار دراوە بەم نزیکانە جارێکی دیکە کۆببنەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق، ٢٩ـی مانگی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریکرد.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، تەمێکی چڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمیگرتووەتەوە و کاریگەرییەکەشی تا سبەینێ بەردەوامدەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر و باران دەبارێت.
وەزارەتی دارایى و ئابورى هەرێم، لیستى موچەى مانگى ١٢ـی رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق کرد.
هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بە فەرمی بوونە براوەی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین هاندەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥، وەک هەڵوێستێک بۆ ئەو کارە مرۆییەی لە یاریگادا نواندیان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رووسیا دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت، وتیشی لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەکان گفتوگۆی کردووە و لە هەمووکات زیاتر نزیکترن لە کۆتایی هێنانی بە جەنگی مۆسکۆ و کیێڤ.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خۆیان رادەستی حکومەتی تورکیا کردووە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران، ئەمڕۆ گەشتەکانیان دەستپێکردەوە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی بەڵێنی داوە بەمنزیکانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەندامێکی رەوتی حیکمە دەڵێت، دانوستانەکانی لایەنە شیعەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و سوننەکانیش، گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو سەبارەت بە دابەشکردنی وەزارەتەکان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئارتی لەسەر ناکۆکیەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەردوولا نەرمیان نواندووە.
ئەگەر کێشەی هەرسکردنت هەبوو ئەوا رۆژانە خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٤ ساڵە لە سنووری ئامێدی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی دابەشکراوە بەسەر فەرمانبەراندا و تا ئیستا هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەبراوە، هاوڵاتیان دەڵێن، نرخی زەوییەکان زۆر دابەزیوە و خاوەنی نوسینگەی خانووبەرەکانیش دەڵێن، بەهۆی نەبردنی خزمەتگوزارییەوە زەوییەکان زۆر هەرزانبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەریی ئەم تەمومژەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، سبەی بهفر و باران له زۆربهی ناوچهشاخاوییهكان دەبارێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانجەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و کۆبوونەی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و کارە لە پێشینەکانی دیکە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی گەشت بە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی و داویەتی بە کۆمپانیایەتی حزبی، بەم پێیەشبێت نرخی سەرجەم نەشتەرگەرییەکان دوو هیندە گرانتر دەکرێت لەسەر هاوڵاتیان. فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێن، بێدەنگ نابن و رێگردەبن لە بڕیارەکە.