ئیسرائیل بینای رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی كردە ئامانج
میدیاكانی ئێران ههواڵی هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سهر بینای رادیۆ و تهلهفزیۆنی دهوڵهتی له تاران راگهیاند
رۆژنامەیەکی ئەمریکی دەڵێت، ئیسرائیل چەند مانگێکە بە قاچاخ و بەشێوەى پارچە پارچە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوى گەیاندوەتە ناو ئێران لە رێگەی جانتا و بارهەڵگر و کۆنتێنەرو کەشتیەوە و بەشێکى ئەو کەلوپەلانە وەک کاڵاى بازرگانى مامەڵەی پێوەکراوە و ئەوانەى بارەکانیان گواستووەتەوە ئاگاداری ئەوەنەبوون ئەو بارانە پارچەى درۆنن و دەبرێنە ناو ئەو وڵاتەوە.
نوسینگەکانی زانیاری هاوڵاتییان لەبارهى دەرھێنانی کارتی زانیاری ئاگادار دەكەنەوە و جەختیش دەكەنەوە بۆ پارەدانی رسومات بە كاش پارە وەرناگیرێت، بەڵكو پێویستە لەرێگەی کارتی بانكی بێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئاسمانی تارانی کۆنترۆڵ کردووە و پێویستە دانیشتوانی تاران چۆڵ بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ١٠٠ کورسی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان تەرخاندەکات.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بونەتەوە کە وشکەساڵییە، دەشڵێت، هەموو هەوڵی خۆیان بەکاردههێنن بۆئەوەی لە وەرزی هاویندا ئاوی پاک بۆ خواردنەوەو ئاودانی باخ و سەوزاییەکان دابین بکەن.
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت، بڕگەی هەشتەم لە ماددەی ٣٥ـی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە ٩ـی ساڵی ٢٠١٤ نا دەستووریە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە دەکات و دەڵێت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا دەکات رۆڵی خۆیان بگێڕن لە راگرتنی ئەم جەنگە و پەسەندکردنی چارەسەرێکی ئاشتیانە لە رێگەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانەوە.
تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران دەڵێت، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پاکستان سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەیاندا داخست.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمێتری و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە نزیکترین کاتدا سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ چارەسسەرکردنی هەر کێشەیەک لە کارتەکانیاندا.
قائیمقامییەتی کفری هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کێشەی فۆڕمی کۆبوونی خۆراکی ئەلیکترۆنی چارەسەرکراوە.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، ئەو زیندانیانەی لە دەستەی چاکسازیی عێراقی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئازادکراون ژمارەیان زیاتر لە ٢ هەزار زیندانییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی تیمێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی نۆژەن کردنەوە و کارکردن لە رێگای هەولێر بەحرکە ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ـی ئێوارە رێگاکە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی ١٢٠مەتری خێرا بەئاڕاستەی بەحرکە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییان تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینار و هەندێک ئاڵتونی لە ماڵێکدا دزی بوو.
تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری راوێژکاری سیاسی رابەری باڵای ئێران دەڵێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنی بەشێکی بەرچاو لەو برینانەی کە لە هێرشەكەی ئەم دواییەدا دووچاری بوو، دۆخی تەندروستی تاڕادەیەک سەقامگیرە.
وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە و دەشڵێت، شەڕی ئیسرائیل و ئێران کاریگەری لەسەر بەشە خۆراک نابێت و گرفتی کەمی خۆراک لە هەرێم نیە.
بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان چەند کوردێک لە دانکیخی فەڕەنسا، دوو هاوڵاتی کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەشناسی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەزرببنەوە و لە هەندێک ناوچە دەگەنە نیوەی کوڵان و کەشناسیش هەرێمیش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت ئێران شکست پێبهێنێت و دەستبەرداری وزەی ئەتۆم نابن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەڵێت، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی عێراق داخراوە و سەرجەم گەشتەکان راگیراون و دەشڵێت، نازانن کەی گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێدەکاتەوە.
شەڕ و بۆردومانەکانی ئێران و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی چوارەم و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو وڵات بەردەوام بوون لە موشەکبارانکردنی یەکتر، ئیسرائیل دەڵێت چەندین سەکۆی موشەکی ئێران و بارەگای فەیلەقی قودسیان بۆردومان کردووە، ئێرانیش دەڵێت، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە ئیسرائیل بۆردومان کرد.
شەوی رابردوو لە ئاسمانی هەولێر درۆنێکی دیکە لەلایەن سیستمی بەرگری کونسوڵخانەی ئەمریکا خرایە خوارەوە و لە کەرکوکیش درۆنێک کەوتەخوارەوە.
زۆرن ئهو کهسانهی که بۆ پارێزگاری له تهندروستی و خۆپاراستن پهنا دهبەنه بەر خواردنی ڤیتامینهکان له رێگهی حهپ و گولاج وشروب یان بهکارهێنانی دهرزییەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل، بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سەر بە سوپای قودس، سوپای پاسداران و سوپای ئێران لە تاران و شوێنە سەربازییەکانی ناوەڕاستی ئێرانیان وێران کرد و سوپای ئێرانیش دەڵێت، شەپۆلێکی نوێی هێرشی موشەکییان دەستپێکردووە کە بە وردی و سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٩١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەمی کەمێک بەرزبووەوە.
رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆمی ئیسرائیلی دەڵێت، سەرۆکی روسیا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، هۆشدارییەکی بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران گەیاندووە و پێی وتووە، 'دەسەڵاتەکەت لە مەترسیدایە'.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، "هەر هاوڵاتییەکی هەرێم لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بە هاوکاری و گەڕانەوەیە دەتوانێت پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات کە بڵاومان کردوونەتەوە".
میدیای فەرمی ئێران دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە شاری تاران هەر یەکە لە سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران(ئیتاڵاعات) و جێگرەکەی کوژران.