چاوگێکی ئەمنی: تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
میدیاکانی تورکیا دەڵێن، شاندێکی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی دەکەن و بڕیارە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و پرسی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆ بکەن.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رەزامەندیداوە کە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێم بە چەند مەرجێک وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک ٥٥٠ هەزار دینار و بۆ گەنمی پلە دوو بڕی ٥٢٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی دێت و ناوچەکانى هەرێم جگە لە گەرمیان، لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دەمێننەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لە ساڵی داهاتوودا ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هەسەدە و سوپای سوریای ئازاد تەرخان دەکەن، وتیشی، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان لە سوریا.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە رێگایەکی نێوان ناحیەی بنەسڵاوە و دارەتوو بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ دوا تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت، تیایدا زیاتر لە ١١٥ هەزار قوتابی بەشدارن.
زۆر کەس ئارەزوو دەکەن پسکیت بکەنە ناو چاکانیانەوە، وەک خوویەکی بەیانیان پێش ئەوەی دەست بە ڕۆتینی ڕۆژانەیان بکەن بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکانی ئەم کارە باوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کەمتر لە یەک دۆلار دابەزی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەردەوامبوون لەسەر بوونیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی نەتەوەكان و دامەزراوەكان لە مەترسییەكان.
ملیاردێری جیهانی و بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی کارایی حکومەتی ئەمریکا دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی باج لە کۆنگرێس پارتێکی نوێی سیاسی بە ناوی پارتی ئەمریکا راگەیاند و دەشڵێت، ئەو پارتە ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق دەڵێت، هەر دەستکارییەک لە ئۆتۆمبێلەکان یان گۆڕینی شێوە و رەنگیان بکرێت قەدەغەیە و دەشڵێت، ئەوانەشی ئەو کارەبکەن بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێن و دەبرێنە دادگا.
نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکیدا لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە دەڵێت، پێویستە گیانی برایەتی و لێکتێگەیشتن لە نێوان گەلی عێراقدا هەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کاردانەوەی ئەرێنی حەماس بۆ ئاگربەست لە غەززە کارێکی باشە و دەشڵێت، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لەبارەی غەززەوە بکرێت.
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە و هیچ کۆسپ و رێگرییەک نییە لەوبارەیەوە.
وتەبێژی تەندروستی زاخۆ دەڵێت، ئەم ئێوارەیە کرێکارێک لە کاتی کارکردن، لەسەر باڵەخانەیەک لە زاخۆ کارەبا گرتی و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لەسەر مووچەی هەرێم چاوگێکی ئاگادار بە ئاژانسێکی عێراقی وتووە، بەهۆی دروستکردنی ئاستەنگەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکانی بەغدا و هەولێر بەرەو ئاڵۆزی چووە، دەشڵێت بڕیارە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بریارێک لەسەر مووچەی هەرێم بدرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی دەم پارتی كۆدەبنەوە و دەشڵێت، بەیەکەوە تورکیای بێ تیرۆر بنیاد دەنێن.
لە وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە ساڵانی رابردووش كە بە دەیان جار هەرێم بەر پەلاماری درۆن و مووشەكەكان دەكەوت و هیچ کەسێکیش لەسەر ئەو کارە سزا نەدراوە، هەست دەکەن جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە ناو شاری کەلار و لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتووچۆ، دوو کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لیستی نرخی نوێی ڤیزای بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، نرخی ڤیزا بۆ عێراقییەکان بۆ یەک مانگ ٥٠ دۆلارە.
کۆمسیۆنی عێراق رەتیدەكاتەوە سەرلەنوێ دەرگای بۆ وەرگرتنی گۆڕانكاری لە لیستەكان یان وەرگرتنی لیستی نوێی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردبێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە، پۆلی نۆی بنەڕەتی ئاگاداردەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
حکومەتی عێراق پلانی هەیە لەدوای بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیا، رووبەڕی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵاتەکە زیاد بکات.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ئەوەی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەرچووە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمیی عێراقی، کارێکە رەتکراوە و سەرکۆنەکراوە و بە هیچ بیانوویەک رێگەپێدراو نییە.
زۆربەی گوندەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی بێ ئاویین، یەکێک لەو گوندانە، گوندێکی سنووری کەلار کە وەک گوندنشینان قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تى کردووە، ماوەی شەش ساڵە بێ ئاون و دەڵێن زۆربەی دانیشتوانەکەى گوندەکەیان چۆڵکردووە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، كارەكانی نۆژەنكردنەوە دەخرێنە رۆژانی پشوو بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی.
سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دەیان هەزار زیارەتکار بۆ یادی عاشورا هاتوونەتە وڵاتەکەوە، دەشڵێت، سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ پێشوازیکردنی زیارەتکاران.
هاوپەیمانیی ئۆپێک پلەس زیادکردنی بەرهەمهێنانی بە رێژەی زیاتر لەو زیادکردنە خێراتر دەکات کە لە سێ مانگی پێشوودا پەسەندی کردبوو، وڵاتانی ئەندام هەوڵدەدەن پشکی بازاڕ بەدەستبهێننەوە و هاوسەنگی نێوان دابینکردن و خواست لە بازاڕدا مسۆگهر بكهن.
سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی قەرەداغ و بازیان و شارباژێر و ماوەت دەکاتەوە کە سبەی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆ بکەن. وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا ١٠٦ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە.