ترەمپ: لەگەڵ چین رێککەوتین
تیمی غەواسی خەبات دەڵێت، تەرمی کەسێکیان لەنێو زێی گەورەدا دەرهێناوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە و مەترسی زۆری بۆ سروشت و ژینگە و ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجام داوە، میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، رێککەوتنەکە سەبارەت بە خێراکردنی ناردنی کانزا دەگمەنەکانە بۆ ئەمریکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک و دەستیپێکردووە و رسومات خراوەتە سەری.
زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە، کە یەکێک بووە لە مامۆستایانی زانکۆکە.
دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، ٨٠٪ی پڕۆژەی سیستەمی چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکانی تەواو بووە، دەشڵێت، پرۆژەکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قاچاخچێتی و بەرزکردنەوەی داهاتی وڵات.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیری خاوەنی کۆمپانیای ئەمەزۆن نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و بە یەکێک لە گرانترین هاوسەرگیرییەکانی جیهان دەناسرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و وتیشی، هەرکەسێک هەوڵی سەرپێچی و دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن بدات، سزا دەدرێت.
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک جوتیارێک کە تۆی پەتاتەی لە جۆری “Riviera” بەرهەم هێناوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییەوە نازناوی ئەفسانەی بەرهەمەکەی پێ درا.
بۆ ئەمرۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار و ٢٥٠ دینار.
بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕیاریدا ٥٠٠ ملیار دیناری دیکەش وەك شایستە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت.
لیژنهی ئاسایش و بهرگری له پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رێنمایی نوێ بۆ سزای توندی ئهو كهسانه ئاڕاستهی هێزه ئهمنیهكان دهكرێت كه له رێگهی تهقهمهنیهوه له روبار و دهریاچهكان راوە ماسی دهكهن.
شاندێکی تەکنیکی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و هەناردەی نەوت، لە هەرێمن و بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵاش بگەنە هەرێم.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم روو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار-خانەقین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە ناو جۆگە ئاوێکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی CNN، ئەگەری هەیە ئهمریكا نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار تەرخانبکات بۆ گۆڕینی پێگهی ئهتۆمی فۆردۆی ئێران بۆ بنکەیەکی ئەتۆمی مەدەنی.
هەستیاری بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری بە خۆراک دادەنرێت و منداڵان بە تایبەت منداڵی ساوا به زۆری تووش دەبن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ساڵێک بەرەبەرە نامێنێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ٣٠ دۆلار نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٤ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
دژی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ژمارەیەک چالاکوانی بەریتانیا گردبوونەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ویستیان ئێران و گەلەكەی ناچاری تەسلیمبوون بكەن و نەیانتوانی"، وتیشی، زیانی بەرچاو به دامەزراوه ئەتۆمییەکانیان گەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بڵاویکردەوە، داخستنی سەرجەم پەیمانگا بێ مۆڵەتەکان و قەدەغەکردنی وانەبێژی تایبەت لە شارەكەدا بەردەوامە.
دوای ئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاویکردەوە، کە گوایە نەوەی نوێ بچوکن و دەیانەوێت بگەن بە ئاستی سەرۆکی پارتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە وەڵامدا وتی،" گەورەو بچووکی بە هەڵوێستە و کاک عەلی دەبوو بزانێت کێ گەورەیە و کێ بچووک".
وهزارهتی دادی عێراق بڵاویکردەوە، پێنج ههزار و ٩٠٠ زیندانی له دوای دهرچوونی یاسای لێبوردنی گشتییەوە ئازادکران، دەشڵێت، لیژنەی تایبەت لە زیندانەکاندا بۆ پێداچوونەوەی تۆمار و دۆسیەی ئەو کەسانە دانراوە کە یاساکە دەیانگرێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری ماوەت ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ دۆنم دۆنم پووش و باخی هاوڵاتیان سووتاوە.
دوای چەندین ساڵ لە بۆردومانکردن و ئەشکەنجەی دانیشتوانە بێتاوانەکەی، ٣٦ ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس دەستیکرد بە راگواستنى زۆرەملێیان و هەموو شوێنێکی قەڵادزێی بۆمباران کرد.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە، ئاسمانی وڵاتەکەی لە بەشی رۆژهەڵاتدا بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ژمارەیەک رێنمایی لە بارەى پلانى رێکخستنى رۆژانى عاشورا و مانگى موحەڕەم بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە رێگری بکرێت لە هەر حاڵەتێکی چەک و چەکداری لە رێوڕەسمەکاندا.
هاتوچۆی سەڵاحەدین دەڵێت، لە رێگای گشتی کەرکوک بۆ سەڵاحەدین، رووداوێکی هاتوچوو روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، گهشتهكانی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی ههولێر بۆ ئهوروپا، سبەینێ هەینی دهستپێدهكهنهوه.