نێچیرڤان بارزانی: جێبەجێکردنی دەستوور چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عێراق دەکات
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، داهاتویان لە چوارچێوەی عێراق دەبیننەوە و پێویستە عێراق بە پێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات.
تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، توشبوو خەڵکی شاری موسڵە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕ خەوێندراوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، لە جەژنی قورباندا کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ تەنها لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشان رێگەپێدراوە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پاڵاوگەی بێجی بڵاوکردەوە.
کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
دوای نزیکەی ٢٠ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ژنێک لە زاخۆ بەهۆی بە هەڵە تێکردنی خوێنەوە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تییان وت، داوایی یاسایی لەسەر ئەو کارمەندە پزیشکییانەی سەرەتا پشکنینیان بۆ کردووە تۆمار دەکەن.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی وەزارەتی دادی توركیا رەزامەندی نیشاندا، شاندی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلان بكەن، ئەمڕۆ پەروین بوڵدان و ئۆزگوور ئێڕۆڵ پارێزەری ئۆجەلان، بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێ كەوتن.
ئەوقافی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو یەکەم گەشتی حاجیان بە رێگای ئاسمانی دەستپێدەکات و تا ۲۸ی مانگ سەرجەم حاجیان دەگەنە سعودیە.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبکرێت بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا وەزارەتی دارایی سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە.
وەزیری ناوخۆی عێراق سەركەوتنی دەزگا ئەمنییەكانی لە دەستەبەركردنی سەلامەتی شاندەكانی بەشدار لوتكەی عەرەبی بەغدا راگەیاند، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو هەوڵانەی دراون شایانی ڕووداوێك بوون كە تەنها ١٠-١٥ ساڵ جارێك روودەدات.
نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ٥٠ دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە و کەشناسیی عێراقیش رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
شەوی رابردوو لەسەر بەخێوکردنی کۆتر لە گەڕەکێکی شاری هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان دوو ماڵە دراوسێ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
جێگری سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئامانجیانە بەزووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت و وتیشی، وەک یەکێتی و هەرێم هەمیشە هۆکاری ئاسایش و سەقامگیری دەبین لەناوچەکەدا.
بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
ئەو ژنەی ١٧ رۆژ لەمەوبەر لە زاخۆ بە هەڵە بوتڵێک خوێنی پێدرا، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی زاخۆ گیانی لە دەستدا.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی جێگیرە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی شەڕەکەوە گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ژنێکیان بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە زەڕەنگەرەكان و دانانی زێڕی ساختە لە شوێنەكەیان دەستگیرکردووە، ئەوەش خراوەتەروو، تۆمەتبارەكە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و لە دوای ئەنجامدانی هەر تاوانێك گەڕاواتەوە شارەکەی خۆی بۆ ساغ کردنەوەی زێڕەکان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆكی روسیا، سەرۆكی ئۆكرانیا و ژمارەیەك ئەندامی ناتۆ قسە دەكات بەمەبەستی وەستانی جەنگی ئۆكرانیا و ئەنجامدانی ئاگربەست.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئاڵنگارییەکان، زنجیرەیەک چاکسازیی لە بوارەکانی ئابووری و دارایی و وپەرەپێداندا ئەنجامداوە.
پزیشکانی خولاوی دانەمەزراو لە دهۆک لە بەرامبەر نەبوونی دامەزراندنیان گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر داواکارییەکانیان بۆ دامەزراندنی فەرمی و پلەبەندی پشتگوێ خستووە و ئەگەر ئەم گرفتانە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا چارەسەر نەکرێن، بایکۆت دەکەن.
سبەینێ لە هەرێم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دێت و هەرەیەکە لە وەزارەتەکانی کارەبا، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
بەهۆى بەهەڵە تێکردنى خوێنەوە ژنێک لە زاخۆ نزیکەی ٢٠ رۆژە لە نەخۆشخانەیە و رۆژ لەدواى رۆژ دۆخی خراپتر دەبێت.
مامۆستایانی خانەنشینی نوێ لە دهۆک دژی وەرنەگرتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی دهۆک پشتگوێیان دەخات.