بەهۆى بەهەڵە تێکردنى خوێنەوە ژنێک لە زاخۆ نزیکەی ٢٠ رۆژە لە نەخۆشخانەیە
بەهۆى بەهەڵە تێکردنى خوێنەوە ژنێک لە زاخۆ نزیکەی ٢٠ رۆژە لە نەخۆشخانەیە و رۆژ لەدواى رۆژ دۆخی خراپتر دەبێت.
مامۆستایانی خانەنشینی نوێ لە دهۆک دژی وەرنەگرتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی دهۆک پشتگوێیان دەخات و لەلایەکی تریشەوە پزیشکانی خولاوی دانەمەزراو هەر لە دهۆک دژی دانەمەزراندیان گردبوونەوە.
دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکە خوێندرایەوە و داوا دەکرێت خوێنڕێژی لە غەززە رابگیرێت.
ئیسرائیل و حەماس بەشێوەییەکی ناڕاستەوخۆ و بەبێ مەرجی پێشوەختە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکانیان لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە قەتەر دەست پێکرد.
دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریاندا، بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ نابێت هیچ منداڵێکی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بەشداری لە پڕۆسەی حەج بکات.
٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابرانکردنی گوندی وەرێ لە دۆڵی بالیسان تێدەپەڕێت و کەسوکاری شەهیدان دەڵێن، لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێ خراون و بێباکە بەرامبەریان.
لە پێناو پاراستنی حاجیان لە گەرمای تیشکی خۆر، حکومەتی سعودیە چەتری زیرەکیان بۆ دابین دەکات.
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دۆخی سیاسی عێراق جێگیربووە و دەتوانێت هەلی کار برەخسێنێت، دەشڵێت، وەک و عێراق پێشنیازی سندوقێکیان کردووە وڵاتانی عەرەبیش لەبارودۆخە سەختەکاندا دەتوانن سودی لێوەربگرن.
سەرۆکی میسر جەختی لە گرنگی لوتکەی بەغدا کرد کە ببێتە شوێنێکی هەڵدانی ئایندەیەکی گەشاوەتر لە رێگەی پتەوکردنی یەکێتی عەرەبی لە بەرامبەر ئەو کێشانەی کە ناوچەکەی تووشی کێشە کردووە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لەبەغدا رایگەیاند، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە رەنگە جیاوازبێت و کێشە داراییەکان ئەگەری چارەسەری هەیە، وتیشی، لەکۆبونەوەکانی لوتکەی عەرەبی گفتووگۆی جدی دەکرێت لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت.
لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی ئەمڕۆ لە بەغدا، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، عێراق پشتگیری لە ئاسایشی وڵاتان دەکات لە ناوچەکەدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەمیشە پشتگیری چارەسەری کێشەکان دەکەن و بەرژەوەندی گەلەکەیان لە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت.
٣٤ـەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بە بەشداری سەرکردەی ٢٢ وڵاتی عەرەبی و چەندین وەفدی وڵاتانی دیکە لە بەغدا دەستی پێکرد.
تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنێش دەڵێت، لە رۆژانی هەینی و پشووەکانیشدا بنکەکانیان کراوەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، تاوەکو مافی دەنگدانیان نەفەوتێت.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژ پێش ئێستا نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار دابەزیووە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی دەستنوسی لەبارەی لوتكەی عەرەبییەوە بڵاوكردەوە و وتی، ئەمڕۆ بەغدا سەرکردەکان كۆدەكاتەوە بۆ داڕشتنی دیدێكی ستراتیژی نوێ بۆ داهاتوو.
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەی هەرێمیش وتی، لە تاقیکردنەوەکاندا ملیۆنێک و ٤٨٧ هەزار خوێندکار بەشدار دەبن.
کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
دووەم کاروانی حاجیانی هەرێم بە رێگەی وشکانی لە هەولێرەوە بەڕێکەوتن بەرەو سعودییە و لە دوای ١٩ـی مانگیشەوە بە رێگەی ئاسمانی بەشێکی دیکەی زیارەتکاران بەڕێدەکەون.
ئەمڕۆ بەغدا میوانداریی ٣٤ەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی دەكات، حكومەتی عێراق ھەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانی بۆ پێشوازیی لە سەرکردە و بەرپرسانی عەرەبی تەواو کردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، رهنگه بهیاننامهی كۆتایی بابەتی چاوەڕوان نەکراو لهخۆبگرێت.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواردنی شووتی لەسەر تەندروستی گورچیلە کراوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە کراوە کە کەی سوودی هەیە و کەی دەبێتە مەترسییەک لەسەر تەندروستی.
کۆمپانیای گووگڵ پلانەکانی بۆ فراوانکردنی یاریدەدەری Gemini کە بە AI کاردەکات بۆ کۆمەڵێک ئامێری فراوانتر، لەوانە گووگڵ تیڤی، ئۆتۆمبێلی ئەندرۆید ئۆتۆ، کاتژمێری زیرەکی Wear OS و ئامێرەکانی ئەندرۆید XRڕاگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە گەشتێکدا بۆ ئەلبانیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لەگەڵ چەند وڵاتێک سەبارەت بە دامەزراندنی سەنتەرەکانی گەڕاندنەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە داواکاریی پەنابەرییان لە بەریتانیا رەتکراوەتەوە، گفتوگۆی کردووە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان رایگەیاند، سبەی شەممە رێکەوتی ١٧ی ئایاری ی ٢٠٢٥ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆدایە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەشت مانگە مامۆستایانی وانەبێژ بوونەتە گرێبەست و یەک مانگ مووچەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەرنەگرتووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سوریا بەنیازە لەبری روسیا دراو لە ئیمارات و ئەڵمانیا چاپ بکات، ئەوەش دوای بەڵێنێکی ئەمریکا دێت بۆ هەڵگرتنی سزاکان، كه دەرفەتی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی سەرۆكی ئەمریكا كە وتی، پیشنیاریكی نوێیان لەبارەی گفتوگۆی ئەتۆمیی بە ئێران داوە، دەڵێت، هیچ پێشـنیارێكی ئــەمریـكایـان پێ نەگەیشتووە و دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.