وتەبێژی یەکێتی دەرکرا و گرژی هێزە ئەمنییەکانیش زیاتر دەبێت
خامنەی داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات لە رووداوی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس و جەختیشدەکاتەوە پێویستە ئەوانەی کەمتەرخەمبوون سزا بدرێن، دەشڵێت رووداوەکە گەورەیە و بەتەواوەتی دڵتەنگی کردوون.
وەزیری رۆشنبیری عێراق، بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا کرد، بۆ بەشداریکردن لە كۆنگرەی لوتکەی عەرەبی، کە بڕیارە لە (١٧)ی مانگی داهاتوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
وتەبێژی یەکێتی بەهۆکارێکی نادیار دوورخرایەوە لە پۆستەکەی و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی یەکیتیش زیاتر بوون و دوێنێ لەلایەن هێزیكی یەکێتی بە شەق و زللە هێرشکرایە سەر بەرپرسێکی باڵای ئەو حزبە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لەلایەن هێزێکی دیکەوە تەقە لە پاسەوانەکانی وتەبێژی یەکێتی کراوە و دوو پاسەوانی بریندارکراون.
سهرۆكایەتی كۆماری سوریا سهبارهت بهكۆنفڕانسی نهتهوهی كورد له سوریا بڵاویکردەوە، ئهو كۆنفڕانسه دژایهتیهكی روونه بۆ رێكهوتنهكهی نێوانیان لەگەڵ هەسەدە
لە هەولێر رێستۆرانتێک ئاگری گرتووە و تا ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوە ئاگرەکەن و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق رایگهیاند، ههزار و ٧٩ ناوهند بهسهر سهرجهم ناوچهكانی ههڵبژاردندا دابهشكراون بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ بابهته فریاگوزاری و نائاساییهكان.
لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق وتی، ئامادەن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن دژی دەسەڵات.
وەرگرتنی ڤاکسینی دژە نەخۆشی بۆ پڕۆسەی گەشتی حەج دەستی پێکرد، لە رێگەی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر.
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد.
ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە کۆبوونەوە، وتەبێژی یەکێتیش وتی، کۆبوونەوەکان گفتوگۆ کراوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
وەزیری کارەبای هەرێم وتی، ئێستا بەرهەمی کارەبای هەرێم زیاتر لە هەشت هەزار مێگاواتە، دەشڵێت، ساڵی ٢٠٢٦ پڕۆژەی رووناکی دەگەیەننە قەزا و ناحییەکان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، یەکەم چارەسەری شێرپەنجەیان بەرهەمهێناوە کە بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان دروستکراوە.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کێشەی کەم ئاوی هەولێر چارەسەردەکەن و وتیشی ئەمساڵ هاوینێکی زۆر سەخت و بێ ئاوی چاوەڕێی هەولێر دەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیەوە داتای بەشەخۆراکی خۆیان نوێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ دەوام دەستیپێکردووەتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، وردبینی لە لیستەکەدا چەند رۆژێکی دیکەی پێویستە.
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
کۆمپانیای "ئامبری" بەڕیتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، ئەو تەقینەوەیەی کە لە بەندەری رەجایی لە شارى بەندەر عەباس لە باشوری ئێران روویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بارێکی سوتەمەنی موشەکی بالیستی.
هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردنیدا کە پیشەی کرێکاری بووە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات.
لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو کردەوە خەڵکدا و بەوهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەپیکور دەڵێت، لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی ٢٠ـی مانگدا لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم نەگەیشتنە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم هەروەها دەشڵێت، چەند پێشنیارێکیان کردووە بەڵام پەسەند نەکراوە و بۆ ئەوە نیگەران و بەداخن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلەکەی رۆژی رابردوو بەرەو لاوازی دەچێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق وتی، لەسەر بڕیارێکی پێشوو کار بۆ دامەزراندنی هەشت هەزار لە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا لە دامەزراوە حکومییەکاندا دەکەن.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ لەجێگیریدا ماوەتەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ١٧ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە.
کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.
بهرپرسێكی حهماس دەڵێت، بزوتنهوهكهیان ئاماژدەیه رێككهوتن لهگهڵ ئیسرائیل بكات بۆ ئازادكردنی تهواوی بارمتهكان. هاوكات مهرجهكانیشان بۆ ئهم ڕێككهوتنه ئاشكرا دهكات.
سەرۆكی ئەمەریكا رەخنە لە سەرۆكی روسیا دەگرێت كە پێدەچێت نەیەوێت جەنگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ رابگیرێت، دواتر دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی ١١ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی راگەیاند، كە لەناو سێ كۆنتێنەردا بوونە و ویستویانە لە دەروازەی ئوم قەسری ناوەڕاستەوە داخڵی بكەن.
چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزیوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت، دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان بانکە ئەمریکییەکان و عێراقییەکان فراوانتر بکەن ئەوەش وادەکات دۆلاری زیاتر بهێنرێتە عێراق.