سبەی کەشوهەوا چۆن دەبێت؛ باران دەبارێت؟
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و کەشناسیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن لەچەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و خۆڵبارینیش دەستپێبکاتەوە.
ئێران رەزامەندی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی دانوستانەكان كە بڕیارە سبەی لە رۆما بەرێوەبچێت.
گواستنەوەى عێراق سەرکەوتنى ٥٩ گەشتی گواستنەوەى حاجییانی راگەیاند و وتی، زیاتر لە ١٦ هەزار حاجى بە رێگەى ئاسمانى رەوانە دەکەن.
لە سێ رووداوی جیاجیادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هەندێک کەس لە بەیانیاندا خۆیان دەشۆن بۆ ئەوەی ڕۆژەکەیان بە وزەوە دەست پێبکەن، هەندێکی دیکەش پێیان باشە شەوانە خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی دوای ڕۆژێکی درێژ جەستەیان پشوو بدات.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جوەکان لە واشنتۆن کوژراون و دواتر لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٤ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چوارتا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ "کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام بە مەرج" ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران، لە وەرزی هاویندا بڵاوکردەوە.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلاندا لەناو شاری کەلار، دوو کەس بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
دوای ئەوەی پێنج خوێندکاری کۆلێژی سەربازی عێراق بەهۆی مەشقەوە گیانیان لەدەستدا و حەوت خوێندکاری دیکەش برینداربوون، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە دوورخستنەوەی هەر یەکە لە سەرۆكی ئەكادیمیای سەربازی و یاریدەدەرەكەی، عەمیدی كۆلیژی سەربازیی چوارەم و ئامر فەوجی تایبەتمەند لە پۆستەكانیان.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق خشتەی گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە شارەكانی عێراق بە بەراورد بە ٣٠ بۆ ٦٠ ساڵی رابردوو بڵاودەكاتەوە.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا دەڵێت، دۆخی سوریا تا ئێستا ناسەقامگیرە و ئەگەری پهرهسهندنی دۆخهكه بۆ "جهنگی ناوخۆیی تهواو" بهدوور نازانێت.
وەزیری دەرەوەی عوممان وتی، بڕیارە گەڕی پێنجەمی دانووستانی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق روونکردنەوەیەک لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی عێراق بڵاو کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوونی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرکرد.
لە هەولێر شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە. قوباد تاڵەبانی دەڵێت، هەنگاوێکی دیکە نزیک بوونەتەوە لە پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی، بەپێی زانیارییەکانیش، هەردوولا رێککەوتوون تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حکومەت پێکنەهێنن تا بۆ کاتی بانگەشە دەستبەکەنەوە بە هێرشی میدیایی بۆسەر یەکتری.
بەڕێوەبەری سندووقی بیمەی تەندروستی وتی، سەرەتای ساڵی داهاتوو لەشەش پارێزگای دیکەی عێراق بیمەی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەک لەپارێزگاکانی (بەسرە، میسان، زیقار، نەجەفە، کەربەلاو بابل) دەگرێتەوە.
وەزیری دارایی عێراق، تەمەنی ٦٠ ساڵی، وەک تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی دیاریکرد و دەڵێت، ئەگەر فەرمانبەر لە دایکبووی رۆژی ١ـی ئایاری ١٩٦٥ بێت، وادەی ناردنی بۆ خانەنشینی رۆژی ١ـی ئایاری ٢٠٢٥ دەبێت.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر دەکەوێتەکار کە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات کارەبای دەبێت.
لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا، سەندیکای کرێکارانیش لە سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە روویداوە.
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە فەرمانبەرانی تازە دامەزراوی سایلۆی کەلار مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە کەلار منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک و گیانی لەدەستدا.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و باس لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی عێراق و هەرێم کرا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، وتیشی، سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی هەرێم، بە پێی مادەی ١٤ی رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە دواکەوتنی، چاوگێکی باڵا لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ لیستی مووچەی مانگی پێنج رادەستی بەغدا دەکرێت.
لە هەولێر شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، دوور لە چاوی میدیاکان لە کۆبوونەوەدان.