شاسوار عەبدولواحید: لەگەڵ یەکێتی هەر لایەکمان دانوستان لەگەڵ پارتی بکەین بە ٣٨ کورسییەوە دەیکەین
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
هەر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی، شاسوار عەبدولواحید بانگەوازی بۆ هێزە سیاسییەکان کرد و وتی "ئەگەر ئێوە حەز دەکەن خەڵک لەم مەینەتییە رزگاری بێت و سەرۆکی حکومەت بگۆڕن، لەگەڵ یەکێتی و هێزەکانی دیکە ٥٠+١ـی کورسییەکانمان دەبێت و دەتوانین حکومەت پێکبهێنین و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دابنێین، هەر لایەکمان دانوستان لەگەڵ پارتی بکەین بە ٣٨ کورسییەوە دانوستان دەکەین".
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی بەڕۆژوو لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بریار درا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، حکومەت پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکرێتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە.
وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتیشی، پرسی کشانەوەی مالیکی لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لێوە نەکراوە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە مەبەستی پشتگیری کردنی خوێندکاران لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا رێکەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی لە عێراق واژۆ دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دوو كامێرایی تۆماركردنی خێرایی لەسەر شەقامی سەرەكی هەواری شار دەكەونەكار و دەڵێت، لەیەكشەممەی داهاتووەوە سەرپێچی تۆمار دەكەن.
کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆتایی هات و لە دوای کۆبوونەوەکە شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر باش بوو" و دەشڵێت، "رێککەوتنەکەمان لەسەر شێوازی حکومڕانییە لە هەرێم و ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندی خەڵک دەبێت".
راوێژكاری دارایی سهرۆك وهزیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێت، "مادهی ٢٩ـی بهڕێوهبردنی دارایی فیدڕاڵی، گهرهنتی بهردهوامبوونی پارهی پێویست بۆ مووچهی فهرمانبهران دهكات و نابڕدرێت".
جوتیارانی کەرکوک دژی پێنەدانی پارەی گەنمەکانیان لە بەردەم سایلۆی شارەکە گردبوونەوە و دەڵێن، "وا بۆ وەرزی دووەم دەچێت هێشتا پارەی بەرهەمەکانیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا زۆربەیان بە قەرز پەین و پێداویستی کشتوکاڵییان کڕیوە".
وتهبێژی حكومهتی عێراق دەڵێت، ئەسیکۆدا سیستمێکی جیهانییە و لە ١٠٢ وڵات بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و راستکردنەوەی رێڕەوی بازرگانی کاری پێدەکرێت.
شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و لەگەڵ نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەدان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
١٥ ساڵ لەمەپێش و لە رۆژی ١٧ـی شوباتی ٢٠١١ـدا، ئێن ئاڕ تی وەک یەکەم کەناڵی ئەهلی بێلایەن دەستی بە پەخشکرد و ئێستاش سەرەڕای رووبەڕووبوونەوەی چەندان جار سوتان و داخستن و فشار بە دروشمەکانی "راستگۆیی، هاوسەنگیی، بوێریی" بەردەوامە لە گەیاندنی دەنگی خەڵک.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و جارێکی تر پرسی سەرۆک کۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە و بەپێی راگەیاندنی پەرلەمان لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر ناوی لیژنەکان و ئەرکەکانیان دەدرێت.
نرخی زێڕ دابەزی و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٥٤ هەزار دینارە.
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەكانی بینینی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، چاودێریی بینینی مانگ بكەن و یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری بكەن.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکات و لەگەڵ نەوەی نوێ کۆببنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری عومان، گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، لە سویسرا بەڕێوەبچێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "بە ناڕاستەوخۆ لە دانوستانەكە بەشدار دەبم".
ئهندامێکی شاندی ئیمڕاڵی له دوای دیدارهكهی ئهمڕۆیان لهگهڵ عەبدوڵا ئۆجهلان رایگەیاند، ئۆجهلان جهختیكردووەتهوه كه "قۆناغی یهكهمی پرۆسهی چارهسهری له توركیا كۆتاییهاتووه و دهچنه قۆناغی دووهمهوه، داواشیكردووه، ئهو دهرفهت و بارودۆخانهی بۆ بڕهخسێنرێت تا پرۆسهكه بگهیهنێته ئهنجام".
سعودیە چەند رێنماییەکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد و رایگەیاند، تۆمارکردنی ڤیدیۆ و وێنەگرتنی پێشنوێژ و نوێژخوێنان قەدەغەیە و کامێراکان تەنها بۆ مەبەستی ئەمنی و رێکخستنن.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ زیاتر لە ٥٠٠ زیندانی داعش تەواو بووە، کە پێشتر لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سێ ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکاندا راگەیاند و دەڵێت، چاودێرییەکان چر دەکرێنەوە.
دهزگای ئاسایشی ههرێم دهستگیركردنی ئهندامی باندێكی ساغكردنهوهی دراوی ساختهی راگەیاند كه بهنیازبوون ٤٠ ههزار دۆلار له بازاڕهكانی سلێمانی ساغ بكهنهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، دروستکردنی شەربەت لە ماڵان و فرۆشتنی قەدەغەیە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دەست بەسەر کاڵاکەیدا دەگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دوای هەوڵی زۆریان توانیان کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانە ئایینییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف لە زانكۆكانی كوردستان چارەسەربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سەیدسادق دەڵێت، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دانانی پڕۆژەی رووناکی بۆ ماوەی هەفتەیەک کارەبا دەکوژێنرێتەوە و دەشڵێت، وادەی کوژانەوەی کارەبا لە هەشت و نیوی بەیانیەوە تاوەکو پێنجی ئێوارە دەبێت.
بڕیاره سبهی سێشهممه پهرلهمانی عێراق كۆببێتهوهو بهرنامهی كاری دانیشتنهكه جارێكی دیكه ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری تێدا نییه.
دانا ئهحمهد مهجید، به رێكخهری گشتی بزوتنهوهی گۆڕان ههڵبژێردرا و دوای هەڵبژاردنیشی له لێدوانێكدا رایگهیاند، له كۆنفرانسی ئهمڕۆ هیچ گرژییهك رووینهداوه و "گۆڕان یهك ئاڕاستهیه".