سەردێڕ:

دیدی سێیەم لەبارەی ریفراندۆم

9/25/2020 12:53:04 PM
4818 جار خوێندراوەتەوە
سالار مەحمود
+ -

"پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بووین"

ریفراندۆم مومارەسەکردنی مافێک لە کاتێکی نەگونجاو. ھێشتا کورد ئامادە نیە دیراسەیەکی زانستی دەرفەت و شکستە مێژوویەکانی چارەنووس بکات. 

ھیچ کەس و لایەک دان بە ھەڵەدا نانێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی دەرفەتەکانی ئایندەش. ھێشتا کورد سەرباری ئەزمەی حوکمڕانی لە کوردستانی عێراقدا خاوەن قەوارەی نیمچە دەوڵەتە، بەڵام خۆی ناتوانێت باش بەڕێوەی ببات. دوای لەدەستدانی نیوەی خاکەکەیشی بەخۆیدا ناچێتەوە.

پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بوین لەناو دەوڵەتدا. کوردستانێکی بەھێز لەناو عیراقێکی لاوازدا! ئێستا ھەرێمێکی لاواز لەناو عیراقێکی بەھێزدا. ئێستاش کەس دەستی نەگرتووین بنەمای دەوڵەت لە ھەرێم دروستبکەین. بە دەستبەرداربون لە عەشیرەتگەرایی، گەندەڵی قوڵ و رێکخراو و خێڵایەتی و خزمایەتی و ناوچەگەریی. بە مەرجەعکردنی دامەزراوە فەڕمیەکان نەک شەخس و حزب یان کوتلەیەک لە حزب.

لەم بۆنەیەدا گوتاری ئەو سەرکردە عەرەبانەی عێراق بیر دێنمەوە کە دەیانوت کورد نەوەی جنۆکەیە و دەیەوێت خەونی جولەکە جێبەجێ بکات. ئەی کوردینە لە جیاتی ئەم دوو بەرەیە و ئەم دابەشبوونە، بڕۆن دیدی سێیەم بخوێننەوە لەسەر مافی چارەنوس و ریفراندۆم و ئاکامەکانی.