سەردێڕ:

لەڕوانگەی چینایەتیەوە عەریزەنووسەکان.... و بێکاری

11/24/2020 1:55:48 PM
3636 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان زیندانی
+ -

(لەگۆمەڵکەی سەرمایەداریدا کارێک نامێنی بۆخاوەن پیشە بچووک وسەربەخۆکان و ھەموویان دەکەونە بەرھێرشی پەیوەندیەکانی بەرھەمھێانی سەرمایەداریە
و لەپێناو قازانجی کۆمپانیاکاندا)

پیشەی سکاڵا نووسین وداواکاری پێشکەشکردن بۆ فەرمانگەکان لەدێر زەمانەوە پیشەیەکی بچوکی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی زەحمەتکێشە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لەگەڵ دادگاو فەرمانگەحکومیەکاندا و ژیانی ھەزاران خێزان لەئاستێکی بژێوی ئاساییدا دابین کردووە بەڵام حکومەتی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی لەچوارچێوەی سیاسەتی سەرمایەداریانەی خۆیدا کە کار بۆ بەھێز کردنی کۆمپانیاکان دەکات و بڕیارو سیاسەتەکانی بەبەرژەوەندی ئەوان دادەڕێژێت تەنھا بەبواری خزمەتگوزاری گشتی وەک (ئاو،کارەباو تەندرووستی وخوێندن)نەوەستاوە بیفرۆشێت بەکەرتی تایبەت لەناوپرۆسەی کارکردندا دەستی بردووە بۆ بچوکترین پیشەی بچوک کەکاری عەریزەنووسەکان و زۆرێک لە دادگاو فەرمانگە حکومیەکان بێ ڕەچاو کردنی ژیان وگوزەرانی سەدان خێزان ئەمیشیان داوەتە کۆمپانیا وچەندین مەرجی قورسیان داناوە بۆکارکردن لەو بوارەدا، یەکەمین خاڵ دیاری کردنی مووچەیەکی کەم بۆعەریزەنووسەکان کەدەبیتە کەمکردنەوەی داھاتی ئەم کارکەرانە بەڵام لەولاوە نرخی عەریزە نووسینیان بەرزکردۆتەوە لەچاو جاران کەئەمەزیانی خەڵکی تیادایە بەڵام لەولاوە بۆکرێی عەریزەنووسەکان کرێی کارکردنی کەمی داناوە بۆیان کەلەبنەڕەتدا ئەوان ماندوو دەبن وکاردەکەن بەڵام قازانجە کەی دەبێت بچێتە گیرفانی چەند کەسێک کەکۆمپانیایان بۆ درووست کراوە نمونەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوو چۆی سلێمانی کە دەیان ساڵە ( ٤۳ ) عەریزەنووسی لێبووەو زۆرینەیان خاوەن خێزانن وکرێچین بەڵام لەیٔێستا تەنھا (۳) کەسیان لەکۆمپانیاکەدا کاردەکەن بەھۆی ئەوەی کرێی(۰۰۰ ٤۰۰)دینار داناوە بۆ کرێ مانگێکی عەریزەنووسێک دەبیت لەکاتژمێر( ۸ بۆ ۳ ) کار بکەن بەڵام لەولاوە بۆ ھەر داواکاریەک نرخی (۱٥۰۰۰ھەزار دینار )دانراوە کەلەسەرتادا (۲٥ھەزار دینار) دانرابوو لەژێر فشاری خەڵکدا دابەزێنرا ،بەڵام پێشتر کەکۆمپانیا نەبوو یەک عەریزە بە (۲٥۰۰)دینار دەنووسرا یٔەمە نرخ گران کردنە لەسەر ھاوڵاتی و بەڵام قازانج بۆ کۆمپانیاکانە نەک بۆ عەریزەنووسەکان ھاوکات داواکاریەکەش دەبێت بەئەلکترۆنیش بێت بێ ئەوەی کۆمپانیاکە ئامادەبێت خولێکی خۆڕایی بکاتەوە بۆ ئەوانەی لەوبوارەدا بەدەیان ساڵە خزمەت دەکەن وبێ ڕەچاوکردنی ئەم خزمەتی ساڵانەیان و ئەوکرێ کەمەی کەدیارکراوە لەئاست وبژێوی وپێداویستیەکانی ژیانی سەردەمدانیە، ئەمە ئەو چەوسانەوەیە کەمارکسیزم باسی دەکات لەناو کۆمەڵگای بۆرجوازیدا ڕێگە یەک نامێنێت نەیگرنە بەر بۆ چەوسانەوەی کرێکار و بوارێک بۆ پیشەوەرە بچوکەکانیش ناھێڵنەوە تا بژێوی خۆیان دابین بکەن وھەموویان فڕێ دەدەنە ناوبازاڕی بێکاریەوە .

یٔەوەی جێگای ڕەخنەی جدیە لە ئەنجومەنە ھەڵبژێراوەکانی پارێزگاکانە کە خۆیان بەنوێنەری خەڵک دەزانن کە لیستی ھاوپەیمانی بەسەرپەشتی ھاوێ کاسترۆ ئەم مەسەلەیەی چەند جارێک ووروژاندووە بەڵام حزبایەتی تەسک و بیروڕای بۆرجوازیانە لیستەکانی تری بێدەنگ و بێ سەنگ کردوون ، لەئاواھەلومەرجێکدا دەبێت جەماوەری خەڵک خۆیی و کرێکاران وخاوەن پیشە بچوکانە و سەندیکاکانی کرێکاران وچەپەکان لەدژایەتیەکی ڕاستەوخۆی ئەم بڕیارو سیاسەتانەدابن ئەمەیە تێکۆشان لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ مرۆڤ و بنیاتنانی بەشێک لەتەلاری کۆمەڵکایەکی ھاوبەش ویەکسانیخۆاز کەدەبێت (ھەموو کەس کاری ھەبێت و ھەمووکەسیش بەپێی توانای خۆی کاری پێ بکرێت و مافی تەواوی پێ بدرێت) ... دەبێت کارو ھەڵوێستمان بۆ نەھێشتنی جیاوازی چینایەتی بێت کەژیانی ھەزاران مرۆڤ دەخاتە بەرمەترسی ھەژاری و بێکارییەوە ئەم یئاراستەکردنی پیشەوکارانە بۆ کومپانیاوکەرتی تایبەت زیاتر جیاوازی چینایەتی درووست دەکات و درزی نێوان چینەکان فراوانتر دەکات .