سەردێڕ:

ئایا شانازی بە زەرەر و زیانەوە دەکرێت؟

9/23/2020 9:09:15 PM
7000 جار خوێندراوەتەوە
پشتیوان عەبدوڵا
+ -

تۆ تەمەنت نزیکەی ٣٠ ساڵ بێت، یەک دنیا قوربانی و ھەوڵ و ماندوبوونت دابێت تا یەک دەفتەر دۆلارت کۆکردووەتەوە، بڕیارت ا بچیت خانوویەک بکڕیت و تیایدا بحەسێیتەوە، ھەموو جیران و خزم و کەس و ناسیار و تەنانەت خزمە دوورەکانیشت دەرەنجامەکەی پێشوەختە دەزانن و ھاواریان لێ ھەستێت و پێت بڵێن کاتی کڕینی خانوو نییە و زەرەردەکەیت و ئەی ھاوار ئەوەی ھەتە دەیدۆرێنیت!

تۆ گوێ لە کەس نەگریت، پاشان لە ڕێگا بە ھاوکاری برایەکەت ڕێگریت لێبکرێ و ٥١ گەڵات لێوەرگرن و چەند منداڵێکیش لە بەرگریکردن لەگەڵ ڕێگرەکان شەھید ببن و تەنیا بە ٤٩ گەڵاوە بگەڕێیتەوە سەر ماڵێکی شپرزە و شێواو کە تا ٢٠ ساڵی تر ئەندامانی ئەم خێزانە یەکتر تۆمەتبار دەکەن، وە ئەو پێگە کۆمەڵایەتیەش لەدەستبدەی کە ھەتبوو لە دەرە و کەس ھیچ حیسابێکت بۆ نەکات.

دەکرێت تۆ کە ھاتیەوە شانازی بەو ھەوڵە شکستخواردووەتەوە بکەیت و بڵێی چاکترین بڕیار لە ژیانما دابێتم بڕیاری کڕینی خانوو بووە؟