فلیک ئامادەیی تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر مایۆرکا دوپاتکردەوە و ستایشی لامین یاماڵیشی کرد.
بەرشەلۆنە بڕیاری فرۆشتنی دی یۆنگ دەدات ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە لە نزیکترین کاتدا.
مان سیتی دووەمین گرێبەستی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی ساڤینۆ رەتکردەوە بەڵام یانە لەندەنییەکە کۆڵ نادات.
درێسی سۆن هیۆنگ مین بووەتە پڕفرۆشترین درێسی هەموو وەرزشەکان لە جیهاندا.
لە جامی سینسیناتی سینەر بە بردنەوە لە ئەلیاسیم گەیشتە پێش کۆتایی و هولگەر رۆن ماڵئاواییکرد.
ئەمشەو بە یاریی لیڤەرپوڵ و بۆرنمۆس پریمەر لیگ دەستپێدەکات و لە ئیسپانیا و فەرەنساش چەند یارییەک بەڕێوەدەچن.
تیروپشکی چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا راکێشرا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەردەم ئەگەری هاتن بۆ عێراقدایە.
ئیزاک دەستی بە مانگرتنکردووە و لە یەکەمین یاری وەرزی نوێ لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداری ناکات.
رۆما گرێبەستێکی پێشکەش بە سانچۆ کردووە و یاریزانەکە گفتوگۆی لەگەڵ یانەکە دەستپێکردووە.
نۆتینگهام رێکەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ماکاتی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەنجامداوە.
ئەلۆنسۆ بریاری کۆتایی لەسەر پێکهاتەی سەرەکی داوە و گومانەکانی لە بەشێک لە یاریزانەکان یەکلابوونەتەوە.
کالڤێرت لوین پەیوەندی بە لیدز یونایتدەوە دەکات و لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە گەیشتووەتە رێککەوتن.
رۆما دەیەوێت سانچۆ بە خواستن بگوازێتەوە و چەند یانەیەکیش چاودێری دانووستانەکان دەکەن.
گۆرانکاری لە جامی سوپەری ئەوروپادا دەکرێت و ژمارەی یانەکان بۆ چوار یانە بەرزدەکرێتەوە.
لیڤاندۆڤسکی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە بەڵام بەشداریی یەکەم یاریی بەرشەلۆنە لە لا لیگا ناکات.
ریاڵ مەدرید بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بەنرخترین براندی بازرگانییە و داهاتەکەی دەگاتە نزیکەی دوو ملیار یۆرۆ.
پێرێز دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی گواستنەوەی رۆدری بکات و ئامادەیە سنورە داراییەکانی یانەکەی بۆ بشکینێت.
ماک ئەلیستەر پێیوایە بەدەستهێنانی پریمەر لیگ لە چامپیۆنز لیگ قورسترە و دەیەوێت کچەکەی فێربکات هەرگیز کۆڵ نەدات.
سلۆت نەیشاردەوە بە بوونی کێشەوە دەست بە وەرزی نوێ دەکەن و ستایشی یاریزانەکانیشی کرد.
شتوتگارت ئۆفەرێکی گەورەی بایرنی بۆ فرۆشتنی ڤۆلتیمادی رەتکردووەتەوە و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکەش توڕەیە
ماستانتونۆ بە فەرمی وەک یاریزانی ریاڵ مەدرید ناسێندرا و دەڵێت هەموو شتێکیش لە پێناو یانەکەی دەکات.
ئیدەرسۆن رێککەوتنی لەگەڵ گالاتەسەرای کردووە و پەیوەندی بە یانە تورکییەکەوە دەکات.
هیلال دەیەوێت گرێبەستی میترۆڤیچ هەڵبووەشێنێتەوە و یاریزانەکەش لەلایەن لیدز یونایتد و ئەیسی میلانەوە چاودێری دەکرێت.
تۆتنهام یەکەم ئۆفەری فەرمیان بۆ گواستنەوەی ئیزێ پێشکەشی کریستاڵ پاڵاس کردووە.
مان سیتی لەگەڵ رۆدریگۆ دەستیان کردووە بە گفتوگۆ سەرەتاییەکان و ئەگەر ئەو یاریزانە ئامادەبێت ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت راستەوخۆ ئۆفەری پێشکەش دەکەن.
بایرن میونشن لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیان دەستیان کردووە بەهەنگاونان بۆ گواستنەوەی نکۆنکۆ.
چێڵسی دوای بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەکان پاداشتێکی دارایی گەورەی یاریزانەکانی دەکات.
لیڤەرپووڵ لەچەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەری نوێ پێشکەشی کۆناتێ دەکات ئەگەر رەتی بکاتەوە راستەوخۆ دەیخاتە لیستی فرۆشتنەوە.
تۆماس فرانک ئاماژەی ئامژەی بەوەکرد یارییەکی زۆر نایابیان بەرامبەر باشترین تیپی جیهان ئەنجامداو بۆ ماوەی 80 خولەک کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو.