ئاریاس کە لە جامی جیهانی یانەکان درەوشایەوە داواکارییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی رەتکردووەتەوە.
مێسی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی ئەستێرەکانی خولی ئەمریکای نەکردووە و ئەگەری هەیە سزا بدرێت.
ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە وەرزی داهاتووەوە مباپێ درێسی ژمارە 10ی یانەکە بپۆشێت.
سپۆرتینگ رازی بووە بە فرۆشتنی گیۆکیرێس و یاریزانەکە بەبڕی 63 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئارسناڵ.
مولەر واز لە یاریکردن ناهێنێت و دوو یانەی ئەمریکیش هەوڵی پەلکێشکردنی دەدەن بۆ ریزەکانیان.
ڤینیسیۆس سورە لەسەر ئەوەی موچەکەی بەرزبکرێتەوە و ریاڵ مەدردیش لە ترسی مباپێ و بێلینگهام ئەو کارە ناکات.
ریاڵ مەدرید لە خواستی گواستنەوەی سالیبا نەکشاوەتەوە و بەرگریکارەش نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێبکاتەوە.
لیڤەرپول دانوستانی لەگەڵ رۆدریگۆ کردووە و سورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ریاڵ مەدرید.
نەیمار ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی درووست کردووە کە کۆپی ئۆتۆمبێلی نێو فیلمەکانی سوارچاکی تاریکییە.
ناپۆلی کیێزا و گریلیشی بە ئامانج گرتووە و دەیەوێت یەکێکیان لەم هاوینەدا بگوازێتەوە.
لیاو دوپاتیکردەوە دڵخۆش بووە بە بینینی ئەلێگری و بەڵێنیدا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەن.
دۆناروما کەمکردنەوەی مووچەکەی رەتکردووەتەوە و چێڵسیش چاودێری دەکات تا بیگوازێتەوە.
گواردیۆلا سەرسامە بە تواناکانی کۆندی و داوای لە بەرپرسانی مان سیتی کردووە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.
مانچستەر یونایتد مارتینێزی دەوێت و ئەستۆن ڤێلا ئامادە نیە بە خواستن دەستبەرداری بێت.
هیلال بە مەرجی گواستنەوەی هێرشبەری نوێ و ئۆفەرێکی گەورە ئامادەیە دەستبەرداری میترۆڤیچ ببێت.
سیریزۆ دوپاتیکردەوە سیمۆنی ئارەزووی زۆری بۆ بردنەوەی نازناوی تر هەیە و دەتوانن کێبڕکێی سەرجەم پاڵەوانیتییەکان بکەن.
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانی زۆر و دابەزینی ئاستیەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدیگێری راگرتووە.
ئیندریک دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە و بەهۆیەوە ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە .
ئینریکی گواستنەوەی ڤینیسیۆسی رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی حەزی بە شێوازی یارییکردنی نییە.
بەرپرسانی چێڵسی هەنگاوەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی سیمۆنز دەستپێکرد و یاریزانەکەش ئامادەیە بچێتە ئەو یانەیە.
هەینی داهاتوو رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی نەسڕەوە دەکات و 16 پاسەوانیشی بۆ دادەنرێت.
لە جامی ئۆماگ فافرینکا بە بردنەوە لە مێزا گەیشتنە قۆناغی 16 و لایۆڤیچ ماڵئاواییکرد.
مان یونایتد گواستنەوەی مبێمۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نەیتوانیوە ئەم هەلە لەدەستبدات.
لە جامی واشنتۆن ئیڤانز و کامیرۆن نوری بردنەوەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەستی سێ ئەستێرەی نوێبکاتەوە لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان.
هانسی فلێک داوای بەرگریکاری راست دەکات و گریماڵدۆ و دومفریس لەنێو بژاردەکانن.
یانەی کۆمۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لیۆنیل مێسی بکات و بیکاتە بۆمبی میرکاتۆی هاوینە.