فشاری بەردەوامی زۆر و گرنگی نەدان بە هێڵی بەرگری و کەمترین هەلی گۆڵ دروستکردن هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی مان سیتیە.
بە فەرمی پۆستیکۆگلو بووە راهێنەری نۆتینگهام و گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 دەبێت.
رۆناڵدۆ چەند مەرجێکی بۆ خزمەتگوزارەکانی دیاریکردووە و نابێت تا 70 ساڵ نهێنیەکان ئاشکرابکەن.
کێشەکانی نێوان ڤینیسیۆس و پێرێز بەردەوامی هەیە و کەسیان ئامادەنییە نەرمی بنوێنێت.
مباپێ متمانەیەکی زۆری بە خۆی بۆ دروستبووە و دەیەوێت خەونەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدیبهێنێت.
ئیسپانیا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال و ئەرجەنتینیش پاڵێوراوی چوارەمە.
دیشامپ جەختی لەوەکردەوە کە بەداخەوە دیمبلی و دۆوی ناتوانن بەهۆی پێکانەوە لەگەڵمانبن.
ئەنچیلۆتی رایگەیاند کاتێک لیستی یاریزانەکان دیاریی دەکات هەڵسەنگاندن بۆ 70ناو دەکات هەربۆیە ناتوانێت سەرجەمیان بانگێشت بکات.
بەفەرمی نۆتینگهام فۆرێست دوورخستنەوەی نۆنۆ سانتۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان راگەیاند.
گاتۆزۆ ئاماژەی بەوەکرد گۆڵی زۆر ئاسانیان لێ تۆماردەکرێت و پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو ئەم کێشە چارەسەر بکەن.
زیدان چاوەڕوانی وازهێنانی دیشامپ دەکات بۆئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی فەرەنسا بگرێتە ئەستۆ.
کۆناتێ سێ ئۆفەری لیڤەرپوڵی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید دەکات.
بەهۆی ئەوەی ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری ریاڵ مەدرید گولەر بڕیاریداوە لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە.
توخێل ئاماژەی بەوەکرد هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکی ئینگلتەرا کارێکی قورسە چونکە کۆمەڵێک یاریزانی زۆر لەیەک ئاستی یارییکردندان.
لە پاڵاوتنی مۆندیال کرواتیا و ئیتاڵیا و دانیمارک و سکۆتلەندا بردنەوەیان بەدەستهێنا.
داهاتووی ساڤیچ بە نادیاری ماوەتەوە و یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی دەدات لە داهاتوودا.
سکالۆنی دوپاتیکردەوە هەر بڕیارێک میسی بیدات دروستە و یارییکردن بەرامبەر ئیکوادۆر قورسە.
ریاڵ مەدرید بەنیازە لە هاوینی داهاتوو نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە و بڕە پارەی زیاتریش بە کۆمۆ بدات.
رۆدیگێر و ئالابا کۆتاییان نزیکبووەتەوە لە ریاڵ مەدرید و لە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێدەهێڵێن.
سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال پۆرتوگال رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە و بەرازیل و ئەرجەنتینیش بەجیا یارییان هەیە.
ناوبژیوانانی لا لیگا دوای هەر هەفتەیەک بڕیارە گوماناویەکان رون دەکەنەوە تا لای هەمووان ڕوون بێت.
بۆرانگای گۆڵپارێز لە تەمەنی 82 ساڵیدا دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و لە مانگی 11ی ئەمساڵدا یەکەم یاریی ئەنجامدەدات.
ئەلۆنسۆ بە باشترین راهێنەری مانگی هەشتی خولی ئیسپانیا دیاریکرا دوای بردنەوەی سێ یاریی بەدوای یەک.
لیڤەرکوزن هیولماندی کردە راهێنەر لە شوێنی تین هاگ و راهێنەرەکەش دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە.
بەرشەلۆنە پێکانی دی یۆنگی راگەیاند بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا نەکرد.
پێکانەکەی گاڤی مەترسیدارترە لەوەی کە چاوەڕێ دەکرا و ئەگەر نەشتەرهەری بۆ بکرێت ئەوا مانگێک دووردەکەوێتەوە.
ئەلڤارێزی بەرگریکاری بلباو بۆ ماوەی 10 مانگ سڕ کرا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش.
لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە سلۆڤینیا دۆڕا و ماڵئاواییکرد، جۆرجیا و پۆڵەندا گەیشتنە چارەکی کۆتایی.
لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سینەری بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.