بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
باشترە زیاتر بایەخ بە
ئەرکەکانت بدەیت و دوای نەخەیت، پێش ئەوەی کارێکی نوێ دروست بێت، هەست بە ئاسوودەیی
دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەربۆیە دەکرێت بە سوپرایزی خۆش ئاسوودەی بکەیت.
گا 20/4 - 20/5
ئەم ماوەیە لە ئەنجامی
کارەکانت دەترسیت و زیاتر هەوڵدەدەیت بۆ ئەوەی زیاتر پێشکەش بکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە
بە قۆناغێکی هەستیار و وردا تێپەڕدەبیت و دەبێت زۆر ئاگاداری شێوازی مامەڵەکردنت بیت،
هەمیشە وزە و تواناکانت لە چالاکی ئاسوودەبەخش و بەهرەکانتدا بەکاربەرە.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ دەکەویتە ژێر
کاریگەریی کۆمەڵە کەسانێکی لێهاتوو و باش، کە هاوکاریت دەکەن لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی
نوێ بنێیت، هەوڵبدە یەکسانی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە و لەخۆتەوە
کاردانەوەکانت بە هەڵەشەیی ئەنجام مەدە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەمڕۆ هەلی جێبەجێکردنی
پرۆژەیەکی نوێت پێ دەسپێردرێت و دەتوانیت بە ئاسانی هەنگاو بنێیت، باشترە زیاتر لەگەڵ
خۆشەویستەکەت نەرمونیان بیت و بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی
دروست بنیاد بنێیت.
شێر 23/7 - 22/8
متمانەت بە تواناکانت
هەبێت و ئەمڕۆ ئەرکەکانت بەشێوەیەکی باش ئەنجام دەدەیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت بەرەو
ئامانجەکانت، بوونی متمانە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی
پەیوەندیەکی دروست و سەرکەوتووتان هەبێت.
فەریك 23/8 - 22/9
چارەسەری ئەو کێشانە دەدۆزیتەوە
کە ئەم ماوەیە رووبەرووت بووەتەوە لەرووی پیشەییەوە، هەوڵبدە ناکۆکیەکانی نێوان خۆت
و خۆشەویستەکەت بەهەر شێوازێک بێت هێواش بکەرەوە، پشووبدە و کەمێک بحەوێرەوە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ دەست بە کار و
پرۆژەی نوێ دەکەیت و پەیوەندی نوێ لەسەر ئاستی پیشەییت بەدەستدەهێنیت، واز لە
رابردوو بهێنە و پلانی داهاتوو دابنێ لەرووی سۆزداریەوە، باشترە راستگۆیانە هەمیشە
رەفتار بکەیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
بەپێی کات ئاستی زانیاری
و تواناکانت زیاتر دەبێت، هەربۆیە بەشداریی ئەو پرۆژە و چالاکیانە بکە، کە لەرووی
پیشەییەوە ئارەزووی دەکەیت، پێویستە گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و داوای
روونکردنەوە بکە لەو بابەتانەی لای تۆ نادیارن.
كەوان 22/11 - 21/12
بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت
لە کارەکەت، دەبێت بە هێز و توانایەکی باشەوە هەنگاو بنێیت، ئەمڕۆ رەنگە کەسێک ببینیت
کە هەرگیز بڕوانەکەیت و پێکەوە کاتێکی خۆش و ئاسوودە بەڕێبکەن، هەوڵبدە بەشداری
چالاکی ئاسوودەبەخش بکەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
بەشێوەیەکی ئاسایی بۆچوونی
ئەوانی دیکە وەربگرە لەرووی پیشەییەوە، بەهۆی ئەو کەسایەتییەی هەتە سەرنجی کەسانێکی
زۆر لە چواردەورت بەلای خۆتدا رادەکێشیت، ئاگاداری خواردنی چەور و ناتەندروست بە،
چونکە زیانی هەیە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
رووبەرووی کۆمەڵێک
گرفت و کێشەی زۆر دەبیتەوە، بەڵام دەکرێت داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت، لەرووی
سۆزدارییەوە هەمیشە خۆراگربە و بەسەر کێشەکان زاڵ دەبیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
کارەکان ماندووت دەکات
و ئەرکێکی زۆرت هەیە، بەڵام شێوازی مامەڵەی تۆ لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە
تواناکانی تۆ دەسەلمێنێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە هاوبەشی بەشداریی هەندێک چالاکی
سوودبەخش بکەن.