خانمان و پیاوان هەمیشە
ئارەزووی بەکارهێنانی بۆن دەکەن و ئارەزوو دەکەن بەردەوام خۆشترین بۆن لە لەشیان بێت،
بۆ ئەوەی ئەو بۆنەی بەکاریدەهێنێت بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە پێویستە پەیڕەوەی هەندێک رێنمانیی بکەیت.
بەپێی ماڵپەری " لوبان ٢٤"، بەم هەنگاوانە دەتوانیت وا بکەیت بۆنەکەت زیاتر بمێنێتەوە:
١.هەڵبژاردنی بۆنی بەهێز بەتایبەت
ئەو بۆنانەی لە پێکهاتەی گەرمی و داری سەندەل دروستکراوە، چونکە زۆر دەمێنێتەوە.
٢.ئەو پاکەرەوە و پێکهاتانەی
لە گەرماو بۆ خۆشتن بەکاریدەهێنیت، هەوڵبدە هەمووی بۆندار بێت.
٣.بۆن بدە لەهەندێک شوێنی
گرنگ، وەک مەچەک نێوانی قۆڵەکان واتە ئەنیشک و پشتی گوێ، چونکە پلەی گەرمی ئەو بەشانەی
لەش دەبێتە هۆی زیاتر گەشانەوە و بڵاوبوونەوەی بۆنەکە و مانەوەی.
٤.هەرگیز بۆنەکە بەخێرای مەپرژێنە
بە سەرجەم لەشتدا، چونکە جێگیر نابێت و زوو ئەو بۆنە دەڕوات.
٥.ڕێکخستنی پێست و بەکارهێنانی
کرێم پێش بەکارهێنانی بۆنەکە، چونکە یارمتیدەرە بۆ زیاتر مانەوەی.
٦.هەڵگرتنی بۆنەکانت لەشوێنی
باشدا واتە سارد بێت و وشک بێت، بۆ ئەوەی باشتر بۆنەکەی بمێنێەوە وەک خۆی، هەروهها
نابێت، لە حەمامدا دابنرێت چونکە لەگەل کەشی ئەو شوێنەدا کارلێک دەکات.
٧. باشتر بۆنەکە راستەوخۆ بدەیت لە
جەستە ، چونکە لەگەڵ زەیتەکانی جەستەدا کارلێک دەکات.
ر.ئ