چیرۆکی ئەو خانمە پێشکەشکارەی تاتۆی لەسەر چەناگەی کێشاوە

PM:02:56:01/01/2022

10144 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی " دەیلی مەیڵی" بەریتانی راپۆرتێکی لەسەر پێشکەشکارێک بەناوی"ئەورینی کایبرا" بڵاوکردۆتەوە کە تەمەنی ٣٧ ساڵە و بۆتە جێی باسی میدیا جیهانییەکان بەوەی بە یەکەم پێشکەشکاری هەواڵ دادەنرێت کە تاتۆییەک لەسەر چەناگەی بکات.

ماڵپەڕی "دەیلی مەیل" لەسەر ئەمە دەڵێت:

لەکاتی خوێندنەوەی هەواڵەکاندا بۆ کەناڵی NEWSHUB خانمە پێشکەشکار "ئەورینی" بە تاتۆیەکەوە دەرکەوت لەسەر چەناگەی، کە خانمانی " ماوری" کە پێیان دەوترێت " مۆکۆ کاوای" ئەم نەریتە پەیڕەو دەکەن.

ئەروینی کە دایکی چوار منداڵە رایگەیاند" ئەمە وەک خەونێک وابووە کە زانیم لەرەچەڵەکی تایبەت بە "ماوری"م و ئێستا بەتاتۆێکی تایبەت بەوانەوە هەواڵەکان پێشکەش دەکەم"

وتیشیئەمە "هەنگاوێکە بۆ پێشەوە و هیچ هەست بە فشار ناکەم لە کارەکەمدا، دەشزانم من یەکەم کەسم لەپێشکەشکارەکاندا تاتۆ لەسەر چەناگەم بکەم"

شایەنی باسە ئەم تاتۆیەی ئەو خانمەی هۆزی ماوری بە "تا مۆکۆ "ناسراوە و رەنگدانەوەی کلتوری و پێگەیانە لەکۆمەڵگادا.

کردنی ئەم تاتۆیەی خانمانی "ماوری" ئاماژەیەکە بۆ گەشتنییان لە قۆناغی منداڵییەوە بە پێگەیشتن و ئاماژەیە بۆ گۆڕینی کەسایەتی.

ر.ئ

Kaipara is bilingual and of T¿hoe, Ng¿ti Awa, T¿wharetoa and Ng¿ti Rangitihi descent, something she proudly displays while working as a prominent journalist

¿Oriini Kaipara, 37, has a moko kauae, a traditional lower chin tattoo worn by M¿ori women