ئایا حەمامی گەرم کێشە بۆ ئەوانە دروستدەکات کە نەخۆشی دڵیان هەیە؟

PM:09:00:31/12/2021

3752 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر حەمامی گەرم هێورت دەکاتەوە بەڵام نەخۆشی دڵت لەگەڵدایە، ئەوا پسپۆڕان دەڵێن لەناکاو خۆشتن بە ئاوی گەرم و چوونە ناو ساوناوە دەتوانێت خێرا جەستە گەرم بکات و سترسێس بۆ دڵ دروستبەکات.

ماڵپەڕی" کلیڤلاند کلینک" لەوبارەیەوە دەڵێت:

پزیشکێکی دڵ کورتیس ریممێرمان دەڵێت" گەرماو و ساوناو زۆر مەترسی هەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشەکانی دڵیان هەیە.

وتیشی ئاگاداربوون لێی شتێکی باشە دەبێت ئەم تێبینیانە پەیڕەو بکرێت:

پلەی گەرمی ئاوەکەت شلەتێنکە و دەبێت لە ١٠ خولەک زیاتر لە ئاوەکەدا نەمێنیتەوە.

دەبێت زووزوو ئاو بخۆیتەوە، هەوڵبدە دەبەیەک ئاو لەلای خۆتدا دابنێیت.

بۆچی حەمامی گەرم وئاوی گەرم مەترسی بۆ دڵ هەیە؟

کاتێک خۆت دەخەیتە بەر ئاوە گەرمەکە پلەی گەرمیت بەرز دەبێتەوە، بەڵام پەستانی خۆێنت دادەبەزێت.

دەردانی ئارەق یارمەتی فێنکبوونەوەت دەدات، بەڵام کاتێک لەناکاو خۆت دەخەیتە ناو ئاوی گەرم، ئەو میکانیزمە سروشتییەی ساردکردنەوە کارناکات بۆیە لەئەنجامدا جەستە سارد نابێتەوە.

کاتێک جەستە زیاد لە پێویست گەرم دەبێت:

موولولەکانی خوێن دەکشێت بۆ ئەوەی یارمەتی ساردکردنەوەی جەستە بدات.

خوێن ڕێڕەوی دەگۆڕیت بۆ پێست، بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوەڕاستی جەستە.

لێدانی دڵ زیاددەکات بۆ بەرپەرچدانەوە و کەمکردنەوەی پەستانی خوینەکە.

ئەمانە بەگشتی کێشە دروست ناکەن، هەرچۆنێک بێت، ئەگەر نەخۆشی دڵ هەبێت، ئەوا پلەی گەرمی بەرزی گەرماوەکە ئەم کێشانە دروستدەکەن بۆ دڵ:

ئەگەر دڵ خوێنی پێویستی پاڵ پێوە نەنا، ئەوا پەستانی خوێنی ئاسایی تێک دەچێت.

فشاری دڵ زیاددەکات ئەگەر نەخۆشی مولولەکانی خوێنت هەبوو یاخود تەسک بوونەوەیان بەهۆی گیرانەوە.

گێژبوون یاخود هەستکردن بە بوورانەوە.

دڵ تێکهەڵهاتن.

لێدانی دڵی نائاسایی.

جەڵتەی دڵ.

ر.ئ