چۆن بەپێی نەخشەی زیپکە خۆت رزگار دەکەیت لە زیپکەکانت؟

PM:09:10:29/11/2021

36924 جار خوێندراوەتەوە

چەندین فاکتەرهەن کە هانی دروستبوونی زیپکە دەدەن، زۆرینەشیان لەناوەوەی جەستەوە سەرهەڵدەدەن، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی زیپکەکان دەبێت.

ماڵپەڕی "bright side" ئاماژەی بەو هۆکارە سەرەکییانە کردووە کە لە پشت دەرکەوتنی زیپکەن و وادەکەن لە هەندێك شوێنی دیاریکراوی روخساردا زیپکە دەربکەوێت، بەم جۆرە:

ناوچەوان:

زیپکەی ئەم ناوچەیە پەیوەندی بە کێشەکانی هەرسەوە هەیە لەگەڵ فشاری دەروونی، تێكچوونی خەو، لەگەڵ گرفتەکانی جگەر.

چەناگە و شەویلگە:

زیپکەی ئەم ناوچەیە بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنییەوە روودەدات بەتایبەت بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆن لەماوەی سووڕی مانگانەدا.

دەورووبەری روخسار:

دەکرێت کێشە هۆرمۆنییەکان هۆکاربن بۆ دەرکەوتنی زیپکە لەناوچەی هێڵی قژ و دەورووبەری گوێیەکان، لەگەڵ داخرانی کونیلەکانی پێست.

روومەتەکان:

دەرەکەوتنی زیپکە لەسەر روومەتەکان بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شەکرەوە دەبێت، هەروەها ئەو ناوچەیە پەیوەندی بە سییەکانەوە هەیە، دەکرێت ئاماژەبێت بۆ بوونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەداندا.

پێنجەم: دەورووبەری لوت و لێوی سەرەوە:

دەرکەوتنی زیپکە لەم ناوچەیە هۆکارە بۆ خواردنی خواردنە توون و سوێر و چەورییەکان، ئاگاداریی تەندروستی دڵتبە چونکە دەرکەوتنی زیپکە لەم ناوچەیە نیشانەیە بۆ کێشەی دڵ و سپڵ و سییەکان.