ماددەیەك گەنجەکانی وڵاتی کۆنگۆ دەگۆڕیت بۆ زۆمبی

PM:07:25:24/11/2021

12632 جار خوێندراوەتەوە

لەشاری کینساشای پایتەختی کۆنگۆ، گەنج و لاوەکانی ئەو ناوچەیە جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر بەکاردەهێنن کە دەیانگۆڕیت بۆ زۆمبیی بێ ئەقل و بێ مێشک.

ماڵپەڕی"ئۆدیتی سێنتراڵ" چیرۆکی ئەم دیاردە سەیرە باس دەکات:

بەرپرسانی شاری کینساشای پایتەختی کۆنگۆ نیگەرانن لەسەر جۆرە مادەیەکی هۆشبەر کە لاوەکانی شارەکە دەگۆڕێت بۆ زۆمبی و ئەقڵیان تێدا نامێنێت.

لەکاتێکدا هەموو جیهان دژی کۆرۆنا دەجەنگێت، هێزەکانی ئاسایشی کینساشا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی حاڵەتێکی نوێن، کە مەترسی بۆ ملۆینەها لاو دروست دەکات.

ئەم مادە هۆشبەرە ناوی " bombé" کە بەمانایی " بەهێز" دێت لە زمانی لینگالادا.

ئەم مادە هۆشبەرە ،رەنگەکەی قاوەییە و لەشێوەی پاودەردایە.

ناوکی سیرامیکی لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا، ئەمە وا دروستکراوە گازە ژەهراوییەکانی ناو ئۆتۆمبێل دەربهێنێت لەڕێی ئەگزۆزەوە، لەگەڵ هەندێ دەرمانی دیکەدا تێکەڵ دەکرێت.

ئەم پاودەرە زۆر بەخێرایی بەکارهێنەر دەخاتە حاڵەتێکی مەترسیدارەوە، بۆ چەندین کاتژمێر بێ جووڵ دەمێنەوە، هەندێ کات درێژە دەکێشێت بۆ چەند ڕۆژێکیش.

وەک زۆمبی بەبێ مەبەست و پلان دەسوڕێنەوە، لەبەر ئەمەشە نازناوی " زۆمبیەکانی کینشاسا" لێنراوە.