پشیەلە زۆر باشە بۆ تەندروستیمان و دەتوانێت ژیانمان خۆش
و بەختەوەر بکات، چەندین سووی شاراوایەن هەیە.
ئیبراهیم لیۆنۆڵن یەکێک بوو لەوانەی زۆری حەز بە پشیلە دەکرد
و بۆ چەندین کاتژمێر یاری لەگەڵ دەکرد.
ماڵپەڕی"برایت ساید"چەند کاریگەریەکی ئەرێنی دەخستۆتە
ڕوو کە پشیلە پێمان دەبەخشێت:
پشیلە دەتوانێت ئێسک،ژێ و ماسولکەکان سارێژدەکات:
گوێگرتن لە مرخەی پشیلە هەستێکی خۆش و جوانە چونکە مانای
وایە هاوڕێ ئاژەڵەکەت هەست بە ئارامی دڵخۆشی دەکات.
بەپێی توێژینەویەک، مرخەی پشیلە توانای سارێژکردنەوەی ئێسک
و ژێ و ماسولکەکانی هەیە.
پشیلە دەتوانێت مرخەکەی بە فریکوێنسی ٢٠-١٤٠ هێرترز بکات و
ئەو توێژینەوەیەش دەریدەخات هێرتزی نێوان ١٨ بۆ ٣٥ کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر جومگەکان
هەیە دوای پێکان.
پشیلە بە باری دەروونیمان باش دەکات:
لە توێژینەوەیەکدا لە ئوسترالیا دەرچووە، دەریدەخات خاوەن
پشیلەکان باری دەروونی باشتریان هەیە لەوانەی ئاژەڵ بەخێوناکەن.
دەوترێت کە بەختەوەرن و متمانەیان بەخۆیانە و کەمتر دڵەڕاوکێیان
تووش دەبێت هەروەها ئاسانتر دەتوانن ڕووبەڕووی کێشەکانیان ببنەوە.
زۆرکات دەتوانێت ڕێژەی قەڵەقی و ڕاڕایی دابەزێنێت:
پشیلەکانمان تەنیا بە پاڵکەوتن لەناو کۆشماندا ڕۆڵێکی گەورەیان
هەیە لە لابردنی سترێس و ڕاڕایی ،تەنیا دەستهێنان بە بەسەریاندا هەست بەباشتر دەکەین.
توێژینەویەک دەڵێت هەموو ١٠ خولەکێک لە دەستهێنان بەسەری
سەگ و پشیلەدا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕاڕای و بێتاقەتی مرۆڤ هەبێت.
پشیلە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە:
بەپێی توێژینەویەک پشیلە دەتوانێت نەخۆشیەکانی دڵ کەم
بکاتەوە، کەوایە پشیلە تەنیا بۆ باری دەروونی
باش نییە، بەڵکو بۆ تەندروستی جەستەش، هەتا دەبێت زیاتر قایل دەبین ئەمانە زیندەورەێکی
زۆر تایبەتن بۆمان.
پشیلە وادەکات باشتر بخەویت:
دەکرێ وابزانیت خەوتن لەگەڵ پشیلەکەتدا خراپە و کۆنترۆڵ
ناکرێن. بەڵام بەپێی توێژینەوەیەک دەڵێت هەمووپشیلەیەک بەو جۆرە نیین. چونکە هەبوونی پشیلە لە ژووری نوستنەکەدا سەقامگیری
و هێوربوونەوەت پێدەبەخشێت.
توێژینەوەکە دەڵێت لە ٤٦ کەسدا %٤١ یان ئاماژەیان بەوەداوە
باشتر خەوتون لەکاتی هەبوونی پشیلەدا لەژووری نوستنەکەیاندا.
منداڵ لە هەستیاری دەپارێزێت:
توێژینەوەیەک
دەریخستووە کە ئەومنداڵانەی خوارد تەمەن یەکساڵن لەکاتێکدا لەگەڵ پشیلەدا بوون کەمتر
هەستیارییان تووش بووە