کاوان مورادی 'خانومانی' نەجمەدینی غوڵامی نوێ کردەوە

AM:12:03:02/11/2021

3304 جار خوێندراوەتەوە

کاوان مورادی ژەنیاری گیتار لە نوێترین کاری هونەریدا گۆرانی 'خانومانی' نەجمەدینی غوڵامی نوێکردەوە. 
ناوبراو بە ئێن ئاڕتی دووی ڕاگەیاند گۆرانی "خانومان" ـی نەجمەدینی غوڵامی نوێ کردۆتەوە یان دووبارە کاری میوزیکی بۆ کردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە پێشتر مۆڵەتی لە هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی وەرگرتوە بۆ کارەکە پاشان بڵاوی کردۆتەوە. 
گۆرانی خانومان کە لە وتنی مامۆستا نەجمە غوڵامییە و دابەشکردنی میوزیک و کەمانی لەلایەن زاهید بریفکانی بۆ کراوە و کاوان مورادی بە ژەنینی گیتار و ئیدتی ڤیدیۆ کاری تێدا کردوە، ئاروین ئیبراهیمی بە ژەنینی فلوت بەشداری کردوە و دڵزار، تێکست و میلۆدی گۆرانیەکەش فۆلکلۆرە. 
کاوان مورادی لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٦ ـەو دانیشتووی شاری سەقزە، ماوەی پێنج ساڵە پرۆڤەی ئامێری گیتار پاپ دەکات و لە هەژماری ئینستاگرامەکەی چەندین بەرهەم بە جۆری فری‌-ستایل بڵاوکردۆتەوە و کاری خانوومان یەکەم بەرهەمی پڕۆفێشناڵیەتی.