سەرەڕای بەهێزییان; تایبەتمەندییەکانی لەدایکبووانی بورجی شێر چین؟

PM:10:37:24/07/2024

14704 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبووانی ئەم بورجە بە گشتی بە بەسۆزییەکەیان جیا دەکرێنەوە، جگە لەوەی کە بەئاسانی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەریان دروست دەکەن بەهۆی مامەڵە هێمن و لەسەرخۆکەیانەوە.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانیان کە پێی ناسراون بریتییە لەوەی کە بەردەوام مایەی پشت پێ بەستنن و گیانی یارمەتییان تێدایە، هەمیشە دەستپێشخەرن لە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ بەرامبەر و لەو رووەوە ناتوانن زاڵ بن بەسەر خۆیاندا.

لەلایەکی ترەوە لەدایکبووانی ئەم بورجە بە گشتی ئارەزوویەکی تایبەتی خواردنیان هەیە، کەمتر گرنگی بە رێجیم کردن دەدەن و رێ لە خۆیان ناگرن بۆ خواردنی خۆراکی دڵخوازیان.

مانەوە لەگەڵ ئەم کەسانەدا بۆ هەمیشە هەستێکی ئارامی بە بەرامبەر دەبەخشێت، بەو پێیەی رێگە بە بێزاریت نادەن و رازیبوونی بەرامبەرەکەیان یەگجار لەلا گرنگە و زۆر جار ئەمە وادەکات خولیاکانی خۆیان وەلا بنێن.

بێگومان هەموو ئەم خاڵە ئەرێنییانە هاوشانن لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەک کە لای زۆرمان لەوانەیە نەخوازراو بێت، کە وابەستەییەکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە لا دروستدەبێت کە ئەوان بەو شێوەیە نین، کە ئەمەش لە ژیانیاندا لەوانەیە دووچاری شکستی دەروونی گەورەیان بکات.

H.Y