ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی
تایبەتدا، کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلەکانی "گالاکسی ئێس ٢٤" رادەگەیەنێت
و هەوادارنی گالاکسی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن.
وا بڕیارە کۆنگرەکە لە کاتژمێر هەشتی شەو بە کاتی
کوردستان بەڕێوەبچێت، کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەنجام دەدرێت، کاتێک پەردە لەسەر
هەریەکە لە وەشانەکانی "گالاکسی ئێس ٢٤" و "گالاکسی ئێس ٢٤ پڵەس"
و گالاکسی ئێس ٢٤ ئەلترا" لادەبرێت.
بەپێی پێشبینییەکانیش، وەشانی بنەڕەتی مۆبایلی Galaxy S24 Ultra کە پێشبینی
دەکرێت رامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت بێت، پێدەچێت نرخەکەی لە ١٢٠٠ دۆلارەوە
دەستپێبکات، بەڵام قسە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەیە، کە ئەگەری هەیە بگاتە
١٢٤٩ یان تەنانەت ١٣٠٠ دۆلار.
وا چاوەڕوان دەکرێت، سامسۆنگ تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان
و پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و داهێنانی نوێ لە ناو زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٤ پیشان
بدات، بەتایبەت تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد "AI" کە چاوەڕوانی زۆری هەوادارانی
سامسۆنگە.