کارزان فاروق 'بوکی تازە'ـی بڵاوکردەوە

PM:10:26:25/08/2021

6584 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کارزان فاروق لە  نوێترین کاری هونەریدا ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی "بوکی تازە" بڵاودەکردەوە.

کارزان فاروق لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "بوکی تازە" بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکە تێکست و میلۆدی کارزان فاروقە و رێکخستنی میوزیکی لەلایەن بابک کدخداوە بۆ کراوە و میلاد شەمسەندینی بە ئامێری شماشاڵ بەشداری کردوە.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی وەک شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.