نەڤید بەرھەمێکی جیاوازتر بڵاودەکاتەوە

PM:12:42:25/08/2021

7016 جار خوێندراوەتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی نوێترین کاری ھونەریی خۆی بەناوی "پۆز" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.
نەڤید لە ھەژماری ئینستاگرامەکەی تەنیا ئاماژەی بە ناوی بەرھەمە نوێیەکەی داوە کە بەناوی "پۆز"ەوەیە و وابڕیارە لە ٩ی ئەیلولدا بڵاویبکاتەوە.
ناوبراو بە کۆمەڵێک وێنە و شێوازی ڕێکخستنی جیاواز ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە نوێیەکەی کردووە، جێگەی ئاماژەیە ئەو ھونەرمەندە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و لە ٢١ی ئابدا دوای دوو ساڵ دابڕان کۆنسێرتێکی لە نەرویج کرد، دوابەدوای کۆنسێرتەکەش ئاماژەی بەو بەرھەمە نوێیەی کردبوو.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و توانیویەتی لە رێگەی گۆرانییەکانییەوە ھەوادارێکی زۆری ھەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی ھەیە، جگە لەوەش چەندین کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان سازکردووە.
ئ.ل