تەپسی بە قیمە یەکێکە
لە خواردنە خۆشەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، هەروەها
بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە بەهۆی دەوڵەمەندی بە سەوزەواتەکان و گۆشت.
لاپەڕەی فەرمی شێف ئەحمەد
حەسەن بەم جۆرە ئاماژە بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کراوە:
کەرەستەکان:
پیاز
تەماتە
بیبەری شیرین
باینجان
پەتاتە
کولەکە
گێزەر
بەهاراتەکان وەك:
خوێ
کاری بەهارات
بەهاراتی تێکەڵ
زیرە
بیبەری ڕەش
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
کەرستەکان لەت بکە بە
شێوەی ئەڵقە ئەڵقە، ئینجا بەش بەش لەناو تاوە سوری بکەرەوە و بیکەرە سەر سینی فڕنەکە
و چین بەچین دایبنێ.
پاشان قیمەکەی بۆ
سوربکەرەوە پاش سورکردنەوەکەی لەگەڵ دۆشاو و ئاوی گەرم و بەهاراتەکان تێکەڵی بکە و
بیکە بەسەر کەرستەکان و بە کاغەزی ئەلەمینیۆم سەری دابپۆشە، ئینجا بیکەرە ناو فڕن
بە پلەی ١٨٠ پلە دایبگیرسێنە و بۆماوەی نیو کاتژمێر بیبرژێنە و دوای ئەوە لە فڕنەکە
دەریبهێنە و کەرەوزی بۆ ورد بکە و بیکە بەسەریدا پاشان پێشکەشی بکە.