رۆژ کەریم "ساڵانێک" بڵاودەکاتەوە

PM:02:29:11/11/2022

2588 جار خوێندراوەتەوە

رۆژ کەریم هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەم نزیکانە بڵاودەکاتەوە.

ئاواز و میلۆدی ئەم گۆرانییە ڕۆژ کەریم دایناوە، تێکستی "مازیار فایەق"ـە، لە دەرهێنانی "دیار مەهدی"یە، ڤیدیۆکلیپەکە لە سلێمانی وێنەگیراوە.

رۆژ کەریم یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ساڵانێکە لە سوید دەژی، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە.