برژانگی درێژ و پڕ و
بەهێز خەونی هەموو خانمێکە، چونکە شێوەی چاویان جوان دەردەخات هەر بۆیە بۆ
بەدەستهێنانی برژانگی پڕ و درێژ رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە.
ماڵپەڕی لەیالینای
لوبنانی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە گیراوەیەکی سروشتیی کردووە کە وادەکات لە ماوەیەکی
کەمدا و بەبێ زیان برژانگ پڕ و درێژ بکات.
چەند دڵۆپێک لە سپێنەی
هێلکە تێکەڵ بە هەمان بڕ لە زەیتی زەیتوون بکرێت، لە رێگەی فڵچەی تایبەتەوە یان فڵچەی
ماسکاراوە شەوان بدرێت لە برژانگ و بە رۆژەکەی بشۆرێت، هەفتەی دوو جار
بەکاربهێنرێت، وەک خۆراک پێدان وایە بۆ برژانگ و بەهێز و پڕی دەکات.
ئ.ل