دوای منداڵبوون چی بەسەر جەستەی دایکدا دێت؟

AM:11:01:05/11/2022

3028 جار خوێندراوەتەوە

دوای منداڵبوون، دایکان سەرنجیان تەنیا لای کۆرپەکەیانە، بەڵام لەوانەیە چەندین کێشەی تەندروسی و مەترسی لەسەر ژیانی دایکەکە دروست ببێت دوای منداڵبوون و خۆی درکی پێ نەکات.

ماڵپەڕی "مایۆ کلینک" لەبابەتێکی تەندروستی باسی ئەو ئاڵۆزییانەی کردووە کە رووبەڕووی دایک دەبێتەوە دوای منداڵبوون، بەم جۆرە:

١. کێشەی گیانلەدەستدان:

گیانلەدەستدان بەهۆی دووگیانییەوە، لەوانەیە لەساڵی یەکەم پێش یان دوای دووگیانی دروست ببێت، ئەوەش زۆربەی جار کاتێک روودەدات کە دایکەکە ئاگاداری تەندروستی خۆی نابێت.

٢. نەبوونی هۆشیاری:

دایکان کاتێک لەماڵەوە منداڵیان دەبێت، زۆرجار تا چوار بۆ شەش هەفتە دوای منداڵبوون چاویان بە چاودێری تەندروستی ناکەوێت و دەرکەوتووە ٪٤٠ دوای منداڵبوون سەردانی پزیشک ناکەن، پێدەچێت بەهۆی زۆری تێچووی نەخۆشخانەوە بێت، لە ئەنجامدا زۆربەیان رێنمایی کەم وەردەگرن سەبارەت بە چاکبوونەوەیان لە دوای منداڵبوون و ئاڵۆزییان بۆ دروست دەبێت.

ئەو ئاڵۆزییانەی کە دایکان دوای منداڵبوون تووشیان دەبێت ئەمانە دەگرێتەوە:

- تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

- هەندێک لە حاڵەتە تەندروستییەکانی تر کە پێش منداڵبوون بوونیان هەبووە، لەوانەیە سەرهەڵبدەنەوە.

- هەوکردن

- خوێنبەربوونێکی زۆر.

- نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ، کاتێک بۆ دڵ قورس دەبێت بتوانێت پاڵ بە خوێنەوە بنێت بۆ بەشەکانی تری جەستە.

- گیرانی یەکێک لە خوێنبەرەکانی ناو سییەکان زۆرجار بەهۆی مەینی خوێنەوە دروست دەبێت کە لە قاچەکانەوە دەچێتە سییەکان (thrombotic pulmonary embolism).

- جەڵتەی مێشک

- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

- تووشبوون بە حاڵەتێکی دەگمەن بەڵام کوشندە، کاتێک شلەی ناو منداڵان کە دەوری منداڵدانی داوە تێکەڵ بە سووڕی خوێنی دایەکەکە دەبێت.

- ئاڵۆزییەکان کە بەهۆی بەنجەوە دایکەکە تووشی دەبێت.

ر.ئ