هەردی سەلامی ڤیدیۆکلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

PM:09:37:23/08/2021

11536 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین گۆرانی لە یوتیوبی تایبەتی خۆی بەناوی "چاوەڕێم" بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆکلیپی "چاوەڕێم" لە ئاواز و میوزیک و دەرهێنانی هەردی سەلامی خۆیەتی و ئەڕەینجی گۆرانییەکەی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە ئەنجامدراوە، میکس و ماستەرینگەکەی کاری سیامەک فەغزادەیە.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.