چوار رێنمایی بۆ پاراستنی رەنگی قژی سوور

PM:03:10:09/10/2022

2660 جار خوێندراوەتەوە

بۆیەکردنی قژ بە رەنگی سوور ویستی زۆرینەی خانمان، چونکە رەنگێکی سەرنجڕاکێشە و جوانییەکی جیاوازیان پێدەبەخشێت، بەڵام هێشتنەوەی ئەو رەنگە وەك یەکەمجار و رێگریکردن لە تێكچوونی ئاسان نییە و زۆرینەی ئەوانەی قژیان سوورە دوای ماوەیەك درك بە تێكچوون و ناشیرینبوونی رەنگی قژەکەیان دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی قژی سوور لە تێكچوون و مانەوەی بە جوانی، بەم جۆرە:

- دوو رۆژ جارێك قژت بشۆ و واز لە شۆردنی هەموو رۆژێکی قژت بهێنە.

- بە دووش و ئاوی سارد خۆت بشۆ، ئاوی گەرم بەکارمەهێنە.

- واز لە شامپۆ و بەلسەمی ئاسایی بهێنە لەجیاتی ئەوە شامپۆیەك لە نۆرینگەی پزیشکی بکرە کە رەنگی بۆیەی قژ نەبات و ماددەی بەهێزی کەمبێت.

- کەمتر گەرمی بەکاربهێنە بۆ رێکخستنی قژت و لەجیاتی ئەوە هەوڵبدە بەڕێگەی سروشتی رێکی بخەیت.