بۆچی شەوان بە ئاسانی خەوت لێ ناکەوێت؟

PM:11:48:08/10/2022

29856 جار خوێندراوەتەوە

کەم خەوی و خەوی ناتەندروست کاریگەریی خراپی لەسەر روخسار و تەندروستیی جەستە بە گشتیی هەیە، هەر بۆیە هەندێک لە خووەکانی شەوان هۆکارن بۆ خەو لێ نەکەوتن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانیدا هاتووە، لە ٪٣٥ی کەسانی پێگەیشتوو رۆژانە کەمتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون، ئەمەش چەند هۆکارێکی خۆی لەپشتەوەیە، ئەوانیش:

یەکەم: راستەوخۆ خەوتن دوای تەواوبوونی کارەکەت بخەویت، بەم کارە سیستمی خەو تێکدەدەیت.

دووەم: خواردنەوەی چای رەش یان قاوە پێش چوونە جێگەی خەو.

سێیەم: خەوتن بە بەتانی پیس یان بۆن ناخۆشەوە.

چوارەم: چوون بۆ جیم و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی لە ئێواراندا.

پێنجەم: لەبەرکردنی جلوبەرگی گەرم بۆ ناو جێگەی خەو.

ئ.ل