توێژینەوەیەک: دەرھێنانی جووتە گونی پیاو دەبێتە ھۆی درێژبوونی تەمەنی

AM:11:53:13/07/2021

84888 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە کە بەران کاتێک خەسێنراوە و گونەکانیان دەرهێناوە ئەگەری درێژبوونی تەمەنی بە ڕێژەی لە٪٦٠ زیادی کردووە بەراورد بە هاوتا تەندروستەکەی.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری روسیا تودەی، لە پاش ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر بەران، توێژەرەکانی زانکۆی ئۆتاگۆی نیوزلەندا باسیان لەوەکردووە کە خەساندن و دەرهێنانی گونەکان کاریگەری گرنگی لەسەر تەندروستی پیاوایش دەبێت.

توێژەرەکان لە ژێر سەرپەرشتی زانایەکی بواری بۆماوەزانی بەناوی ڤیکتۆریا سۆگرۆ کاریان کردووە لە زانکۆی ئۆتاگۆی نیوزلەندا، ویستویانە بزانن کە ئایا کامە مەڕ تەمەنێکی درێژتر دەژی و زیاتر بەبەرهەم دەبێت بەراورد بەوانی دیکە و ئەمەش بە بەخێوکارانەی ئاژەڵاکان بڵێن.


بۆماوەزانەکە دەڵێت: چەندەها ساڵە هەم ئاژەڵداران و هەم زانایانیش دەزان کە تەمەنی بەرانەکان درێژترە بەراورد بە مەڕی مێ، بەڵام ئەمە جاری یەکەمە کەسێک سەیری DNA یان بکات بە مەبەستی ئەوەی بزانێت چۆن دەتوانرێت تەمەنیان درێژ بکرێت، هەروەها وتوشیانە توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٢٠٠ جۆری شیردەر کردووە و گەشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی هۆڕمۆنی نێرینە کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر پیربوون، هەر بۆیە دەرهێنانەی گونەکان کاریگەری دەبێت لەسەر درێژکردنی تەمەنی نێرینە.

 

بەگوێرەی قسەی توێژەرەکە و تیم هۆری بۆماوەزان، لەڕێگەی توێژینەوەکەوە دەتوانن بزان لەبارەی فاکتەرەکانی کاریگەر لەسەر پڕۆسەی پیربوون لە نێرینەدا، هەروەها جیاوازییەکانی نێوان DNA لە نێر و مێدا و کاریگەرییەکانی لەسەر پیربوون، ئەمانەش کە باسکران مانای وایە دەرهێنانی گونەکان و هۆڕمۆنی نێرانە و جیاوازی ڕەگەزی پێکەوە کاریگەرییان دەبێت لەسەر تەمەن درێژی.