ماسکێکی سروشتی بۆ چارەسەری چاڵ و شوێنی زیپکە لەسەر پێست

PM:11:52:10/09/2022

15828 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کاتدا شوێنی برین و زیپکەکان دەبن بە چاڵ و کون، ئەمەش شێوەی پێست تێكدەدات و تا درەنگتر چارەسەر بکرێت کاتی زیاتری دەوێت بۆ نەمانی.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە ماسکێکی سروشتی کردووە کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و چاڵ و کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە، ئەو ماسکەش لە سرکەی سێو و هەنگوین پێكدێت.

سرکەی سێو بەڕاددەیەکی زۆر وەك پاکژکەرەوەیەکی سروشتی بەکاردەهێنرێتب ەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسید و دژە میکرۆبە، جگە لەوەی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری زیپکەکان لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی زیپکە و برین کەمدەکاتەوە و سووری و هەوکردنی ناهێڵێت، هەنگوینیش دژە ئۆکسیدی تێدایە کە رێگە لە دروستبوونی زیپکە دەگرێت و خواردن دەدات بە پێست.

بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت سرکەی سێو لەگەڵ هەنگوینی سروشتی تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە روخسارت بۆماوەی ١٠ خولەك دواتر بە ئاو بیشۆیت.