هونەرمەندی گۆرانیبێژ
هەردی سەلامی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا گۆرانییەک بە زمانی فارسی دەڵێت.
هەردی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی
ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و راگەیاندووە، بە هاوکاری مەتین مەهدی کە موزیکیەکەی بۆ
دەژەنێت، گۆرانی "کاش چراغت بودم"ی فارسی دەڵێتەوە، یەکێکە لە کارە
هونەرییەکانی عیرفان تەهماسبی هونەرمەندی فارس.
هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی
بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە
دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی
زۆریان هەیە.
ئ.ل